كچێكی گوڵ‌فرۆش هاواری ده‌كرد: وه‌ره خاتون، وه‌ره كاكه گوڵ بكڕه، وه‌ره ته‌ماشای خوا بكه بزانه چۆن چۆنی له‌نێوان په‌لكه گوڵه‌كانمدا پاڵیداوه‌ته‌وه! له‌و كاته‌دا میری وڵات به وێدا تێپه‌ڕی، گوێی له قسه‌كانی كچه‌كه بوو، میر له كچه‌كه پرسی: ئه‌م قسه قۆڕانه چییه؟ خوا له‌ناو په‌لكه گوڵه‌كانی تۆدا چ ده‌كات؟
كچه‌كه چه‌پكه گوڵێكی له میر نزیك كرده‌وه، گوتی: ته‌ماشابكه گه‌وره‌م چه‌ند جوان حه‌ساوه‌ته‌وه!!
میر به گومانه‌وه ته‌ماشای ناو چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی كرد، دووباره گوتی: به‌ڵام من هیچ نابینم.
كچه‌كه به‌بێ دوودڵی گوتی: دیاره له نێو چاوه‌كانمدا حه‌ساوه‌ته‌وه. میر خێرا نیگای چاوه‌كانی گواسته‌وه بۆ سه‌ر چاوه‌كانی كچه‌كه، دوای چه‌ند ساتێك بێده‌نگی دایه قاقای پێكه‌نین و گوتی: به‌ڵام من له چاوه‌كانی تۆدا بێجگه له گه‌وره‌یی و شكۆداری خۆم هیچیتر نابینم.
كچه‌كه به دووچاوی پڕ له فرمێسكه‌وه گوتی: جا تاوانی من چییه تۆ ئه‌وه‌نده كوێریت، كه بێجگه له گه‌وره‌یی و شكۆداری خۆت هیچی تر نابینی!!!!
ن/ ئازاد ئه‌رگوشی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.