فهرماندەى گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، لەم دۆخەدا وهكو هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەین بە ئەركی مێژوویی خۆمان هەستن.
فەرماندەی گشتی هەسەدە لە "تویتەر" نوسیویەتی: ئێمە وەك هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەین هەستین بە ڕۆڵی نیشتمانی خۆمان لە نزیك كردنەوەی بۆچوونی نێوان سەرجەم لایەنه نیشتمانییە كوردییەكان لە ڕۆژئاوا، ئەوەش لەپێناو گفتوگۆ كردن لەسەر بنیاتنانی یەكێتی نەتەوەیی و گەیشتن بە یەك هەڵوێستی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە چارەنووسسازە لە ژیانی گەلەكەمان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.