هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد، "كه‌یهان كه‌لهوڕ" ئاهه‌نگساز و ژه‌نیاری كه‌مانچه و سێ تار، خه‌ڵاتی جیهانیی موزیكی ''وومهكس''ـی به‌ده‌ست هینا.
نۆزده‌هه‌مین خه‌ڵاتی جیهانیی "وومهكهس"، پێشكه‌شی كه‌یهان كه‌لهوڕ ئاهه‌نگساز و ژه‌نیاری كه‌مانچه كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پرۆگرامه هۆكاری پێبهخشینێ ئه‌و خه‌ڵاته‌یان سه‌رسامبوون و لێوه‌شاوه‌یی، هه‌روه‌ها به‌دیهێنانی زمانی نوێ له موسیقای سوننه‌تی هێناوه‌ته هه‌ژمار.
خه‌ڵاتی وومكس كه وه‌كوو خه‌لاتێكی جیهانیی موزیكی ئێكسپۆ ده‌ناسرێت، له ساڵی ١٩٩٩ دامه‌زراوه و هه‌موو ساڵێك هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووداوی وومهكس ده‌درێت به یه‌ك كه‌س كه شایانی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه.
كه‌یهان كه‌لهوڕ ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٦٣ له شاری شائاباد له پارێزگای كرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه.
له ته‌مه‌نی ٥ ساڵیه‌وه ده‌ستی به فێربوونی كاری مۆسیقاكردووه. له ١٢ ساڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه درێژه‌ی به‌كاری مۆسیقاداوه و له ١٣ ساڵیدا بووه‌ته ئه‌ندامی ئۆركێسترای ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی ئێران له كرماشان.
له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا چووه‌ته ئیتاڵیا و دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕۆیشتووه‌ته كاناد.
كه‌لهوڕ به‌شی ئاوازدانانی له زانكۆی كارلتۆنی ئۆتاوا ته‌واو كردووه.
له كاتی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق (١٩٨٠ - ١٩٨٨) مووشه‌كێك به‌ر ماڵه‌كه‌یان كه‌وتووه و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له ده‌ستداوه.
ئامێری تایبه‌تی مۆسیقایی كه‌یهان كه‌لهوڕ، كه‌مانچه (جۆزه)یه و له‌پاڵ كهمانچهدا ته‌نبور و سێ‌تار و شاكهمانیش ده‌ژه‌نێت.
كه‌یهان كه‌لهوڕ له به‌رده‌وامیی كاره هونه‌رییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گه‌لانی ئه‌مریكا، چین، توركیه، هێندستان، هۆڵه‌ندا كاری هونه‌ریی هاوبه‌شی ئه‌نجام داوه و ئه‌وه‌ش كردوویه‌تی به كه‌سایه‌تییه‌كی هونه‌ریی جیهانی.
به‌شێك له‌كاره هونه‌رییه‌كانی كه‌یهان كه‌لهوڕ له‌گه‌ڵ شوجاعه‌ت حسێن خان (غه‌زه‌ل) له هێندستان، كرۆنۆس كوارتت (ڕێگای ئاوریشم)، یویوما و ژائۆ ژیپینگ له (چین)، ئۆركێسترای فیلارمۆنیك نیویۆرك، عالیم قاسمۆف له كۆماری ئازه‌ربایجان، برۆكلین ڕایده‌ر له ئه‌مریكا، ڕامبراندت تریۆ (تیپی مۆسیقای هۆڵه‌ندی)، شه‌هرام نازری، تیپی ده‌ستان، ئه‌رداڵ ئه‌رزنجان (باكووری كوردستان و توركیا) محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان، حسێن عه‌لیزاده و عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی بووه.
كه‌یهان كه‌لهوڕ له‌و بڕوایه دایه "مۆسیقار، مۆسیقاژه‌ن و شاره‌زای مۆسیقا ده‌بێت شاره‌زای بیركاری، مێژوو و ئه‌ده‌بیات بێت".
كه‌یهان كه‌لهوڕ هه‌تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراجۆری هونه‌ریی بۆ ئه‌نجامدانی كاره هونه‌رییه‌كانی له ناوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌كانه‌وه به ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه / كوردستان میدیا
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.