وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند ، گۆڕانكارى له پێدانى وزه‌ى كاره‌با له وه‌زرى زستان ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌سه‌ر ئاستى عێراق وێستگه‌یه‌كى هه‌ڵمى له هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با .
كه‌مال محه‌ممه‌د وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى وێستگه‌ى كاره‌باى (300) مێگاواتى هه‌ڵمى له شارۆچكه‌ی خه‌بات رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ى هه‌ڵمى خه‌بات بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با پڕۆژیه‌كى گه‌وره و ستراتیجییه ، بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌سه‌ر ئاستى عێراق وێستگه‌یه‌كى هه‌ڵمى داده‌مه‌زرێت .
وه‌زیرى كاره‌با رایگه‌یاند: ئه‌م وێستگه‌یه دۆستى ژینگه‌یه و تێچوونى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى كه‌متره، له زنجیره‌ى چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با ، ماوه‌ى پێدانى كاره‌با له وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵ باشتر ده‌بێت به به‌راورد به ساڵى رابردوو .
جێگه‌ى باسه وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات لە پارێزگای هەولێر هەموو كارەكانی تەواو بووە و لەئێستادا یەكەیەكی به‌شێوه‌یه‌كی تێست به كارخراوه.
ئەم وێستگەیە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەیەكەمین وێستگە دادەنرێت كە لە رێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.