توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه رێككه‌وتنی تایبه‌ت به باكووری سووریا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و رێككه‌وتنی سوچیش زۆر ئاسایی، بە پێی پلان بەڕێوەدەچێت.
توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه رێككه‌وتنی تایبه‌ت به باكووری سووریا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و رێككه‌وتنی سوچیش زۆر ئاسایی، بە پێی پلان بەڕێوەدەچێت.
خولۆسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و سووریا له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له رێككه‌وتنی تایبه‌ت به باكووری سووریا روونادات. وتیشی، قسەکردن لەباره‌ی پاکتاوی نەژادی ئەوەندە ئاسایی نییە، ئه‌و جۆره قسه كردن و نووسینانه ناراست و دوورە لە رەوشت.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، بە هیچ شێوەیەک پێشێکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەو کردارە نامرۆییانە شایەنی باس کردن نین، ئه‌نجام نه‌دراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌د و په‌نجا كاتژمێره‌كه له رۆژی بیست و نۆی تشرینی یەکەم كۆتایی دێت، تا ئەو کاتی لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکان دەکەین، دواتر بە پێی دۆخەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین و هەڵسوکەوت دەکەین. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، رێككه‌وتنی تایبه‌ت به باكووری سووریا وه‌كخۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و رێككه‌وتنی سوچیش زۆر ئاسایی، بە پێی پلان بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.