Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 10:38

تورکیا داوا لە‌ئه‌مه‌ریکا ده‌کات مه‌زلوم عه‌بدییان راده‌ست بکات

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌ردانی عه‌بدی ئێمه‌ی زۆر نیگه‌ران كردووه‌
مه‌زلوم عه‌بدی
کوردستان TV
100%

دوای كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه ‌سنووریه‌كانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا، ره‌خنه ‌له ‌سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گیرا، له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنگرێسمانه‌كان داوایان كرد كه‌ مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌ هێزه‌كانی شه‌ڕی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی كرد و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بووه ‌هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆكردنی راسته‌وخۆ له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان و هێڕشی توركیا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.

ئه‌و داوایه‌یی كۆنگرێس مانه‌كان له ‌كاتێكدا بوو كه ‌دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ‌تویتێكیدا بۆ مه‌زلوم عه‌بدی وێڕای سوپاسكردنی هیوای خواست كه‌ له ‌نزیكترین كات ‌چاوی به‌عه‌بدی بكه‌وێت.

پاش هه‌لوێستی تره‌مپ و كۆنگرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی تی ئاڕتی توركی رایگه‌یاندووه‌ كه ‌له‌بری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌مه‌زلوم عه‌بدی بكرێت له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێويسته‌ ئه‌مریكا مه‌زلوم عه‌بدی له‌رێگه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپول راده‌ستی ئێمه‌ بكات.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیيه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه ‌ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌ردانی عه‌بدی ئێمه‌ی زۆر نیگه‌رانكردووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.