Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:32

کۆمپانیای سام پڕۆ پڕۆژه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندانی کوردستان راگه‌یاند

درامایه‌كی كوردی به‌ناوی (درامای گوورگه‌كان) به‌ ئاماده‌بووان ناساند
کوردستان TV
100%

له‌ژێر ناونیشانی (هونه‌رمه‌ندان له‌ پرسه‌ نیشتیمانیه‌كاندا هاوده‌نگن) كۆمپانیای سام پڕۆ، پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ری راگه‌یاند.

به‌ ئاماده‌ بوونی پارێزگای هه‌ولێر كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 24/10/2019، له‌ هوتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، بۆ پشتگیری له‌ درامای كوردی كۆمپانیای سام پڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی درامای نیشتیمانی راگه‌یاند.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو درامایه‌كی كوردی به‌ناوی (درامای گوورگه‌كان) به‌ ئاماده‌بووان ناساند، كه‌ له‌ 80 ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌ و له‌داهاتوودا له‌ شاشه‌ كوردییه‌كان په‌خش ده‌كرێت..

سه‌چاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.