شەش وڵاتی کۆمەکبەخش لە ھاوکاریکردنی دارایی عێراق پەشیمان دەبنەوە و ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن. ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری بەرپرسێکی حکوومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کە شەش دەوڵەتەکە ھۆکاری پەشیمانبوونەوەکەیان بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و نەبوونی پلانێکی تۆکمە بۆ خەرجکردنی پارەکان بۆ پرۆژەکان، گەڕاندووەتەوە. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە پێویستیی عێراق بە ههشتا تا نهوهد ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی سهد و ههشتا شار و شارۆچکەی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و بابل، کردووە .کۆنگرەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، کە لە رۆژی دووشەممە دوازدهی دوویی دووههزار و ههژده لە کوێت دەستی بە کارەکانی کرد و سێ رۆژ بەردەوام بوو، لەلایەن عێراق، کوێت، یەکێتیی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی دەکرێت و عێراق خوازیار بوو تێیدا سهد ملیار دۆلار وەک کۆمەکی نێودەوڵەتی بە دەست بھێنێت.
شەش وڵاتی کۆمەکبەخش لە ھاوکاریکردنی دارایی عێراق پەشیمان دەبنەوە
بههۆی گهندهڵی بهرپرسانی عێڕاقهوهیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.