له دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی داستانی شكۆداری پردێ- دا ، ده‌زگای میدیای (باس) رێوره‌سمی (له یادی داستانی پردێ-دا ئێواره‌یه‌ك بۆ كه‌ركووك) رێك خست.
له‌م رێوره‌سمه‌دا یه‌كه‌مین كتێبی خانمه نووسه‌رو رۆژنامه‌وان (هه‌رمن ئه‌حمه‌د) به‌ناونیشانی (من و كه‌ركووك) نمایش و واژو كرد ،هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تیدا دابه‌ش كرا ، كهبهردهوام كار بۆ پرسی كه‌ركووكی داگیركراو ده‌كه‌ن.
ده‌زگای میدیای باس له رێوڕه‌سمی بڵاو كردنه‌وه و دابه‌ش كردنی كتێبی (من و كه‌ركووك) له نووسینی هه‌رمن ئه‌حمه‌د، خه‌ڵاتی ئه‌م ساڵی خۆی پێشكه‌ش به 15 كه‌س له رۆشنبیر و نووسه‌ر و میدیاكار و هونه‌رمه‌ند و چالاكی سیاسیی شاری كه‌ركووك كرد.
خه‌ڵاته‌كه‌ی باس له پای ئه‌وه پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه كرا، كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به دواوه، به‌رده‌وام وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی كاریان بۆ كه‌ركووك كردووه. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خه‌ڵاتی باسیان پێشكه‌ش كرا، ئه‌مانه بوون:
(شاخه‌وان ده‌لۆ، هه‌رمن ئه‌حمه‌د، تاریق كارێزی، مانی ئه‌حمه‌د، عارف قوربانی، كاوێز مه‌لا په‌روێز، نیهاد جامی، سۆران كامه‌ران، هیوا حوسامه‌دین، هه‌ڵۆ جه‌باری، هه‌ژار ره‌شید، ئارام شێركۆ، ستار جه‌باری، عه‌بدوڵڵا گه‌رمكی، محه‌مه‌د كه‌ركووكی).
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.