Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:01

به‌های لیره‌ له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیایه‌ بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان
به‌های لیره‌ی توركی و تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بەردەوامن لە دابەزین
کوردستان TV
#8
100%

هێرشى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، به‌هاى لیره‌ى به‌ ناجێگریى هێشتووه‌ته‌وه‌، هاوكات هه‌ڵمه‌تى بایكۆتى كاڵاى توركی له‌ هه‌رێمى كوردستان و كه‌مبوونه‌وه‌ى گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته‌، خواستى له‌سه‌ر كڕینى لیره‌ى توركى به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زاندووه‌. بازرگانانیش ترسیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌هاى لیره‌ و بایكۆتكردنی كاڵای توركی له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ هێنانى كاڵای توركی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌مبووه‌ته‌وه‌. له‌ نۆی تشرینى یه‌كه‌مدا هێرشى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر خاكى رۆژئاواى كوردستان ده‌ستیپێكرد، بوونى جه‌نگیش دۆخى ئابوریى ئه‌و وڵاته‌ و به‌هاى دراوه‌كه‌ى به‌ره‌و داڕمان بردووه‌، به‌تایبه‌ت به‌هۆى تێچووه‌ زۆره‌ سه‌ربازییه‌كان و زیادبوونى مه‌ترسى كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌هاى لیره‌ دروستكردووه‌. ئێستا سه‌د دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ره‌ به‌ پێنجسه‌د و حه‌فتا و نۆ لیره‌ی توركی‌، چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا به‌هاكه‌ى زیاتر دابه‌زى بۆ  پێنجسه‌د و نه‌وه‌د و سێ لیره‌، به‌ڵام پێش هێرشى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان سه‌د دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به‌‌ پێنجسه‌د و شێست و پێنج بۆ پێنجسه‌د و حه‌فتا لیره‌. رووداوه‌ سیاسى و سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار، هاوكات ترسى لاى بازرگانان دروستكردووه‌ به‌وه‌ى كه‌ ره‌نگه‌ گۆڕانكاریى گه‌وره‌ى ئابورى به‌دواى خۆیدا بهێنێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.