ئاژانسی سانای فه‌رمیی سوریا چه‌ند وێنه‌یه‌كی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكای له مبنج بڵاوكرده‌وه كه دوای چۆڵكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كه‌وه گیراوه.
ئاژانسی هەواڵی سانای حکومەتی سوریا باس له‌وه‌ش ده‌كات هێزە ئەمریکییەکان سەربازگەیەکیان تەقاندووەتەوە کە پێشتر بۆ هاتووچۆ و هێنانی کەرەستەی سەربازی بە کۆپتەر بەکاریان هێناوە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەمی 2019 وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه‌ی به بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له سوریا دهكشێندرێنهوه، ره‌وانه‌ی رۆژئاوای عێراق ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.