Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 10:47

برێت مه‌کگۆرک: تورکیا رێگای به‌ 40 هه‌زار داعش داوه‌ بچنه‌ نێو سوریا

 له‌ 110 وڵاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: توركیا رێگای به‌ 40 هه‌زار داعش داوه‌  له‌ 110 وڵاته‌وه‌ به‌ره‌و سنووره‌كانی سووریا بچن.

گوتیشی: خه‌لافه‌تی داعش له‌سه‌ر سنووری توركیا بووه‌و چه‌ند جارێكیش توركیامان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ سنووره‌كانیان دابخه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مه‌یان نه‌كرد.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای داوكاری چه‌ند باره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رپرسانی توركیا پێیان راگه‌یاندین كه‌ ناتوانن سنووره‌كانیان به‌رووی داعشییه‌كان دابخه‌ن.

 مه‌كگۆرك ده‌شڵێت: كاتێك هێزه‌ كوردییه‌كان توانیان كۆنتڕۆڵی به‌شێكی سنووره‌كه‌ بكه‌ن، به‌رپرسانی توركیا به‌په‌له‌ سنووره‌كه‌یان داخست و دیواریان له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ دروست كرد.

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لعه‌ره‌بیه‌

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  رزگار

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.