ساڵی 1922-1300، له ماڵی تۆفیقی ئهوڕهحماندا كۆرپه‌یه‌كی جوان چاوی به‌م دنیا هه‌ڵهێنا و ناو نرا تاهیر.
هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفێق ته‌مه‌نی 14ساڵان بوو كه وه‌ك كه‌سێكی ده‌نگخۆش، گۆرانی چڕینی ده‌ست پێكرد و به ناوی تاهیر تۆفێق، ناوی ده‌ركرد و دواتر له لای دانیشتوانی كۆیه به‌خاڵه تاهیر ناسرا.
تاهیر تۆفێق خزمه‌تێكی زۆری به گۆرانی و موزیكی كوردی كردووه و زۆرێك له‌و مقام و به‌ستانه‌ی كه له سوخته‌خانه و خانه‌قاكاندا قه‌تیس مابوونه‌وه هێنایه ناو موزیكی كوردییه‌وه و له فه‌وتان ڕزگاری كردن.
به هۆی ئه‌و ده‌نگ خۆشی شاره‌زایه‌ی كه له مه‌قام و به‌سته چڕیندا هه‌یبوو زۆر زوو جێگه‌ی خۆی له ناو دڵی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا كرده‌وه
هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ڕه‌سه‌ن و مه‌قامزانی ناوداری گه‌لی كورد " تاهیر تۆفیق"
تاهیر تۆفیق كه‌سایه‌تیی ناسراوی بواری هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری مێژووی مۆسیقای كوردییه و تایبه‌تمه‌ندێتی ستایلی گۆرانییه‌كانی شوناسێكی تایبه‌تی له مۆسیقا و گۆرانی كوردیدا خولقاندووه.
ناوی ته‌واوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕه‌حمان حه‌مه‌د شێخانی)ه. نازناوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی (شێخانی)یه.له‌ساڵی 1922دا له‌شاری كۆیه له‌گه‌ڕه‌كی (به‌فری قه‌ندی) هاتۆته‌دنیاوه، له‌باوه‌شی خێزانێكی هه‌ژار چاوی كردۆته‌وه‌و خوێندنی تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی بووه‌و له‌ناوه‌ڕاستی سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیستهمهوهلهو كاته‌ی كه‌قوتابی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووهبههرهی گۆانیبێژی له‌لا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بووهتهسردوو بێژێكی ده‌نگخۆش و مامۆستاكانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
خاڵه تایه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا كهوتووتهبهر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژهكهوتووتهبهر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژهلێهاتووهكانی ئه‌وسا كۆیه‌ی وه‌ك "سێوه" و "مه‌لا ئه‌سعه‌د" و سوودێكی زۆریشی له‌هونه‌رمه‌ند "ئه‌حمه‌دی حهمهمهلا" وه‌رگرتووه، به‌ڵام كاتێك كهبازووی هونه‌ری گۆرانی گوتنی به‌هێز بووه، هه‌وڵی داوهدهنگ و رێبازی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و له‌ناوه‌ڕاستی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابووردووهوهبووهتهگۆرانیبێژێكی خاوه‌ن ده‌نگ و رێبازی تایبه‌تی خۆی.
تایه‌ر تۆفیق له‌ساڵی 1945هوهبووهتهسهر ده‌سته‌ی مه‌قابێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی كورد و گه‌لێك گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بهدهنگهخۆشهكهی چڕێوهو گوێگرانی سه‌رسام كردووه، چونكهههم خاوه‌ن ده‌نگێكی زوڵاڵی هه‌م خاوه‌ن ده‌نگێكی زوڵاڵی دڵكێش بووه‌و هه‌م باشترین ده‌قی شاعیرهمهزنهكانی كوردی ههڵبژاردووهبۆ ئاوازه‌كانی.
هه‌ركه‌سێك كه‌مێك ئاشنایی هونه‌ری ئاوازی و گۆرانی كوردی بێ و گوێی له‌ناوی تایه‌ر تۆفیق بێت، یه‌كسه‌ر ئاوازی گۆراییهڕهسهنهكانی "له‌سه‌ر شه‌و و رۆژی داناوه"ی حاجی قادری كۆیی و "له‌باخان ئاهو ناڵێن دێ"ی وه‌فایی و غهزهلهتهڕو پاڕاوه‌كانی مسته‌فا به‌گی كوردی و سافی هیرانی و عوسمان عه‌ونی و "گولی سه‌ربه‌ستی"ی به‌ختیار زێوه‌ر و "بیست و حه‌وت ساڵه"كه‌ی فایه‌ق بێ كه‌س و "شیرین به‌هاره"ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی ناسكی "هه‌ژار" و "هێمن" و "گۆران" و "مه‌دهۆش" و "دڵدار" و "دڵزار" و "مه‌جید ئاسنگه‌ر" و "بێ خه‌و" و "شاره‌زا" دێته‌یاد.
تایه‌ر تۆفیق گۆرانیبژێكی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی بووه، له‌هیچ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گۆرانی بۆ كاردبه‌ده‌ستانی میری نه‌گوتووه‌و هه‌موو گۆرانیه‌كی بۆ كورد و بۆ شاركردنی دڵی هونه‌ر دۆستانی چڕیوه‌و له‌ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیلهكهو په‌رتوكی به‌و دهقهشیعریانهی به‌گۆرانی گوتوونی به‌چاپ گه‌یاندووه‌و له‌هه‌مویان باشترین په‌ڕتووكه‌كه‌ی "گوڵی سه‌ربه‌ستی"یهكهبهپێشهكی كه‌ریم شاره‌زا له‌ساڵی 1983 به‌چاپیگه‌یاندووه، سڵاو له‌گیانی پاكی ئه‌م هونهرمهندهمهزنهی كورد.
له20.10.1987 "تایه‌ر تۆفیق"ی گۆرانیبێژی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی كورد له‌ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی له‌كوردستان و هونه‌ر دۆستانی كرد‌و له‌شاره‌كه‌ی كۆیهلهنێو شه‌پۆلی خه‌م و په‌ژاره‌ی هونه‌ر په‌روه‌ران به‌خاكی نیشتمان سپێردرا.
هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ڕه‌سه‌ن و مه‌قامزانی ناوداری گه‌لی كورد تایه‌ری كوڕی تۆفیق كوڕی ئاوڕه‌حمانی كوڕی حه‌مه‌دی، ناسراوه‌به(تایه‌رتۆفیق)، له (20)ـی تشرینی یه‌كه‌می سالی (1987) له‌ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی له كوردستان و هونه‌ر دۆستانی كرد‌و له شاره‌كه‌ی كۆیه به خاكی نیشتمان سپێردرا.
له ئاستی ئه‌وه‌ی زۆر له گۆرانیبیژانی كورد و ناوچه‌كه لاسایی ده‌كه‌نه‌وه. هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق له‌ساڵی 1922 له‌شاری كۆیه له گه‌ره‌كێكی هه‌ژارنشین له‌دایك بووه و له 20/10/1987 كۆچی دوایی كردووه. ئه‌مانه و چه‌ندین نهێنی تر له‌م فیچه‌ره‌ی رووداو ببینه.
تاهیر ته‌مه‌نی ۷ ساڵان ده‌بێ كه باوكی دهیـباته سوخته‌خانه و هه‌ر له‌وێشه‌وه فێری ئهلف بێی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌بێت.
ته‌مه‌نی 14ساڵان بوو كه وه‌ك كه‌سێكی دنگخۆش، گۆرانی چڕینی ده‌ست پێكرد و به ناوی تاهیر تۆفێق، ناوی ده‌ركرد و دواتر له لای دانیشتوانی كۆیه به‌خاڵه تاهیر ناسرا.
تاهیر تۆفێق خزمه‌تێكی زۆری به گۆرانی و موزیكی كوردی كردووه و زۆرێك له‌و مقام و به‌ستانه‌ی كه له سوخته‌خانه و خانه‌قاكاندا قه‌تیس مابوونه‌وه هێنایه ناو موزیكی كوردییه‌وه و له فه‌وتان ڕزگاری كردن.
به هۆی ئه‌و ده‌نگ خۆشی شاره‌زایه‌ی كه له مه‌قام و به‌سته چڕیندا هه‌یبوو زۆر زوو جێگه‌ی خۆی له ناو دڵی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا كرده‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1945-1324ده‌چێته ئیسگه‌ی ڕادیۆ به‌غا و مه‌قامی ” ئه‌ی لهگورێ له سووره گوڕێ” و به‌سته‌ی ” كراس زه‌ردێ”ی تۆمار كرد و بڵاو بوویه‌وه.
تاهیر تۆفێق وه‌ك هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ژار و ده‌ربه‌ده‌ری، گرانی چه‌رمه‌سه‌ری، ساردی و سوێر ژیان بێ به‌ش نه‌بووه!
له گرانیه‌كی ساڵی 1942-1321دا كه هه‌موو دنیای گرتبووه‌وه، تاهیرتۆفێقیش به ناچاری ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێ و به‌شێك له ئه‌ركی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
هه‌رچه‌ند ئه‌و هۆكارانه كاریگه‌رییان له سه‌ر ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده داناوه به‌ڵام نه‌یانتوانی ببنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌میدا و زۆرێك به‌سته و مه‌قام به هونه‌ری موزیكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێشكه‌ش كردووه.
به ناوبانگترین مه‌قامی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ” شیرن به‌هاره”یه كه هۆنراوه‌ی م. ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و به یه‌كێك له بهچێشترین مه‌قامه كوردییه‌كان داده‌نرێت.
م. تاهیر تۆفێق له هۆنراوه‌ی شاعیرانێی وه‌ك نالی، مه‌حوی، بێخود و سافی هێرانی و …هتد.
له مقامهكانیدا كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ڕه‌نگ و چێژێكی تایبه‌تی به‌م هۆنراوانه به‌خشیوه.
به داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه له ڕێكه‌وتی 20/10/1987 (28/7/1367)دا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و بۆ هه‌تاهه‌تایه ناوی به نه‌مریی له ئاسمانی هونه‌ر و مۆسیقای كوردیدا به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌ی موتربی حه‌ریفان
وتنی: تاهیر تۆفیق
ئه‌ی موتربی حه‌ریفان دهستكه به نه‌غمه خوانی
ئاوازی تۆیه بۆ دڵ وا ده‌فع ئه‌كا غه‌مانی
به‌زمت شیفایه ساده‌ی بۆم لێده بهربوت و نه‌ی
ئه‌و ده‌ردی دڵ هه‌تا كه‌ی چی ماوه عومری فانی
بۆم لێده چه‌نگ و عووده ڕه‌مزه له یا ودهووده
بۆ كوێریێ حه‌سووده ئه‌م سیڕڕه با نه‌زانێ
موتریب به ساز‌و نه‌ی بێ ساقی و جامێ مه‌ی بێ
تا عاجزیمه تهی بێ روو كه‌ینه شاده‌مانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.