ئهمهریكا و توركیا لهسهر ئاگربهست له سووریا رێككهوتن، كه دهبێت هێزهكانى توركیا له ماوهی 120 كاتژمێردا ناوچهی ئارام جێبهێڵن.
پێش كەمێك مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند" لەگەڵ توركیا ڕێككهوتووین لەسەر ئاگربهست له ڕۆژئاوای كوردستان.
مایك پێنس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاگربەستەكەی ئاشكرا كرد، كه ئەمەش دوابەدوای كۆبوونەوەكەی هات لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا.
پێنس وتیشی" توركیا ئۆپراسیۆنەكەی بۆسەر رۆژئاوا رادەگرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بداتە یەپەگە كە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەی ئارام.
وتیشى" ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ هێزی سووریا لە پەیوەندیدا بوو و جەخت لەوە دەكەینەوە كە هێزە كوردیەكان دەبێت بە سنوری 20 میل بكشێنەوە لە سنوری باشووری توركیا".
مایك پێنس وتیشی" ئەمە رێككەوتنێكە لەگەڵ توركیادا بۆ ئەوەی توركیا هێرش نەكاتە سەر كۆبانی، بۆیه توركیا و ئەمریكا هەردووكیان پێكەوە پابەند دهبن كە چارەسەى ئاشتیانەی ئەو ناوچانە بكەن و لەسەر بنچینەی نێودەوڵەتی ناوچەی ئارام دابمەزرێنن و بیپارێزن".
راشیگەیاند" تەئكیدمان لەوەكردەوە كە ئەمریكا و توركیا پێكەوە هەماهەنگی بكەن بۆ لەناوبردنی داعش لە باكوری سووریا، ئەم رێككەتنەش رێككەوتنی دیكە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵكی ئاوارە بدرێت، هەروەها رێككەوتین كە یارمەتی ئاوارەكان بدەین بەتایبەت پێكهاتەكان"
ناوبراو وتیشی" سەرۆكی ئەمریكا زۆر خۆشحاڵە و سوپاسی ئەردۆغان دەكات كە هەنگاوێك بنێت بۆ راگرتنی شهڕو دەرفەتێك بداتە ئەم قەیرانە كە ماوەی هەفتەیەكە دەستی پێكردوە".
ئاماژەی بەوەشكرد" ئێمە زیاتر لە پێنج كاتژمێر لەگەڵ سەرۆك ئەردۆغان و تیمەكەی كۆبووینەوە تاكو گەیشتینە چارەسەرێك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.