دوو كۆمپانیای چینی و ڕووسی گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستیان واژوو كرد،به‌پێی گرێبه‌سته‌كه به سه‌رمایه‌ی سێزده ملیار دۆلار، گه‌وره‌ترین كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی گازی سروشتی و ماده كیمیاییه‌كان له شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی نزیك كه‌ناراوه‌كانی ڕووسیا له‌سه‌ر كه‌نداوی فینلاند دروست بكه‌ن. ڕێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی بهڵتیكی ڕووسی بۆ كیمیاییات، كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی رووسگاز و لقێكی كۆمپانیای ئهدازهی كیمیایی نیشتمانی چین واژووكراوه، به گوێره‌ی پلان و نه‌خشه و توانای كاركردن، ئه‌و كارگه‌یه به گه‌وره‌ترین كارگه‌ی پترۆكیمیایی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت. كارگه‌كه به سه‌رمایه‌ی سێزده ملیار دۆلار دروست ده‌كرێ و گه‌وره‌ترین كارگه‌ی پیشه‌سازی پترۆكیمایی ده‌بێ له جیهان. كارگه‌كه ده‌توانێ ساڵانه ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار تۆن ئهیسیلین له گازی سروشتی جیا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها چوارسه‌د و هه‌شتا هه‌زار تۆن بۆلی ئیسیلین به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ماوه‌ی دروستكردنی پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێت و له ئێستاوه ده‌ست به دروستكردنی كراوه.سه‌رۆكی كۆمپانیای نیشتمانی چین بۆ پیشه‌سازی پترۆكیمیایی بۆ میدیاكانی چین ڕایگه‌یاند، ئه‌م گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ڕووسیه‌كه ئه‌نجامیانداوه، به گه‌وره‌ترین گرێبه‌ست داده‌نرێ، كه تا ئێستا كۆمپانیای نیشتمانی چین بۆ پیشه‌سازی پترۆكیمیایی واژووی كردبێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئامانج له‌و كاره په‌ره‌پێدانی زیاتری كه‌رتی پیشه‌سازی پترۆكیمیایی و ده‌ستكه‌وتنی زیاتری قازانجه له‌و ناوچه‌یه‌ی ڕووسیا كه ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری گازی لێ ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كرێت.
چین و رووسیا گه‌وره‌ترین کارگه‌ی پترۆکیمیایی له جیهان دروستده‌که‌ن
كاركردن له كارگه‌كه ده‌ستیپێكردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.