Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:56

دوای ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا وڵاتی فه‌ره‌نساش هێزه‌کانی خۆی له‌ سوریا پاشه‌کشه‌ پێده‌کات

نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای كوردستان جێگیركردووه‌
فەرەنسا
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، وڵاتی فه‌ره‌نساش هێزه‌كانی خۆی له‌ سوریا پاشه‌كشه‌ پێده‌كات. 

ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند: دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی و چوونه‌ده‌ری له‌ باكووری سووریا، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ فه‌ره‌نساش له‌ باكووری سوریا بكشێته‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌و وڵاته‌ن. 

فه‌ره‌نسا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای كوردستان جێگیر كردووه‌ كه‌ 200 له‌وان سه‌ر به‌ هێزی تایبه‌تی فه‌ره‌نسان. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاند: دیاره‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رووی ترسانه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هێزی سه‌ربازی كه‌میان له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌،له‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناتوانن له‌و وڵاتانه‌ بمێننه‌وه‌ و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هێزه‌كانیان ئه‌مه‌ به‌ پێویست ده‌زانن. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.