بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر له رۆژئاواى كوردستان بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا 750 خێزانی داعش لە کەمپی عەین عیسا لە نزیک گرێ سپی و سەرێ کانی ڕایان کردووە، بۆیه دۆخەکە مەترسیدارە و خهریكه لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
ههر بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، مەترسیی هەڵاتنی سێ هەزار و 500 چەکداری سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گرتووخانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) هەیە.
ئەو چەکدارانهى داعش كه عێراقین، لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە لە سووریا دەستگیر کراون و بەشێکیان لە کەمپی هۆل و بەشێکیشیان لە گرتووخانەکان، دەستبەسەر کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.