گرووپی ئافره‌تانی "گه‌لاریسـ"ـی شاری كرماشان، بانگهێشتی كاناڵی TRTی توركیایان ڕه‌ت كرده‌وه و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا ده‌ربڕی.
گرووپی ئافره‌تانی"گه‌لاریسـ"ـی شاری كرماشان، له هه‌مبه‌ر هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا هه‌ڵوێستیان گرت و سه‌ره‌ڕای دوو مانگ تهمرینكردن، بانگهێشتی كاناڵیTRTی توركیه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌و گرووپه پاش ڕهتكردهنهوهی بانگهێشتی كاناڵی TRTی توركیه، پشتیوانیی خۆیان له ڕۆژئاوا ده‌ربڕی و هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیه‌یان مه‌حكووم كرد.
گرووپی ئافره‌تانی "گه‌لاریس" ڕایگه‌یاندووه: "به هیوای ئه‌و ڕۆژه كه شه‌رافه‌ت و مرۆڤایه‌تی و ئاشتی، جێگای سیاستی نژادپه‌رستی و شه‌ڕ بگرێته‌وه".
گرووپی ئافره‌تانی "گه‌لاریس" له ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، له شاری كرماشان‌دا دامه‌زراوه و له بواری مۆسیقای فۆلكلۆر و سونه‌تی چالاكیی هه‌یه و هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆنسێرتی له "سلێمانی، كفری، چوار مه‌حاڵی به‌ختیاری و كرماشان" به‌ڕێوه‌بردووه.
گرووپی مۆسیقای ئافره‌تانی كرماشان به‌ناوی (گلاریس)، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، بانگهێشتنامه‌ی كه‌ناڵێكی توركی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسی كوردپا
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.