Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:36

سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا: پێویسته‌ تورکیا کۆتایی به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دوژمنکارانه‌ی بێنێ که‌ دژ به‌ خه‌ڵکی سڤیل له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ستی پێ کردووه‌

ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
Emmanuel Macron
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه‌ و داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كه‌ی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كردووه‌. 

هاوكات ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیای كردووه‌ و دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ توركیا كۆتایی به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دوژمنكارانه‌ی بێنێ كه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی سڤیل له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و یارمه‌تی چه‌كداره‌ گیراوه‌كانی داعش له‌ گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ده‌دات.

 ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ كاتێكدایه‌ پاریس ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوویش له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپا پرۆژه‌ بڕیارێكیان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد تا وه‌ك بڕیارێك ده‌ری بكات و هێرشه‌كه‌ی توركیا بوه‌ستێنێت، به‌ڵام ڕووسیا دژی وه‌ستایه‌وه‌ بۆیه‌ هیچ هه‌نگاوێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.