دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سهر رۆژئاوای کوردستان رایگهیاند" ئەم بەیانییە تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە سووریای داگیرکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لەو هێرشە ناکات و بە روونی بە تورکیای گوتووە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بیرۆکەیەکی خراپە".
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا پەیمانی داوە پارێزگاری لە خەڵکی سڤیل و کەمایەتییە ئاینییەکان لەوانە کریستیانەکان بکات و بەوەش هیچ قەیرانێکی مرۆیی روونادات.
لەبارەی بوونی سەربازی ئەمریکی لەو ناوچانەی تورکیا هێرشی دەکاتە سەر، سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی" هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەو ناوچانە نەماون، لەو رۆژەوەی چوومە نێو بواری سیاسییەوە، بە روونی گوتم کە نامەوێت درێژە بەم شەڕە بێکۆتا و بێمانایانە بدەم، بەتایبەتی ئەوانەی هیچ سوودێک بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناگەیێنن".
دۆناڵد ترەمپ: پشتیوانی لە هێرشەکانى تورکیا ناکهین
دۆناڵد ترەمپ: تورکیا پەیمانی داوە پارێزگاری لە خەڵکی سڤیل بكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.