سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگهیاند" کۆماری عەرەبیی سووریا ئەوەی روودەدات دەخاتە ئەستۆی هەندێک رێکخراوی کوردی، كه مەبەستی (هەسەدەیە)، کە گرەویان لەسەر پرۆژەی ئەمریکی کرد، پێشتر چەندین جار لە کۆبوونەوەکان ئاگادارکراونەتەوە لە ترسناکیی ئەو پرۆژەیە و ئاگادارکراونەتەوە کە نەبنە ئامرازەکانی خزمەتکردنی سیاسەتی ئەمریکا لەدژی وڵاتەکەیان، بەڵام ئەم رێکخراوانە رەتیانکردەوە نەبنە ئامراز بەدەستی بیانییەکان".
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە راگەیەندراوێکدا وتیشى" تورکیا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات و گرووپێکی کوردی کە مەبەستى (هەسەدەیە) بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستا، چونکە پێشتر ئاگادارمان کردەوە نەبێتە ئامرازێک بەدەست ئەمریکاوە، بهلام گوێى به ئێمه نهداوهو سووریاى دوچارى ئهو دۆخه دژواره كردووه.
رژێمى سووریا: تورکیا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات
رژێمى سووریا: هەسەدە بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستاى سووریا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.