Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:50

UN وEU له‌هه‌مبه‌ر هێرشکردنه‌ سه‌ر باکورى سوریا هۆشدارى ده‌ده‌نه‌ تورکیا

هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكە كارەساتی مرۆیی لێده‌كەوێتەوە
کوردستان TV
100%

دواى ئەوەی توركیا رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرش دەكاتە سەر چەند ناوچەیەكی باكوری سوریاو ئەمریكاش دەستیكردووە بە چۆڵكردنی ناوچەكە، یەكێتی ئەوروپا هۆشداریی بە حكومەتی توركیا دا لە هەر هێرشێك بۆ سەر باكوری سوریا و دەڵێت كێشەكان لە ڕێی سەربازییەوە چارەسەر نابن.

فیدریكا مۆگیرینی وتەبێژی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند" لە دەرەنجامی لێدوانی توركیا و ئەمریكا سەبارەت بە دواین پێشهاتەكان لە سوریا، داندەنێین بەوەی مەترسییەكانی توركیا لە جێی خۆیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بەكارهێنانی هێزی سەربازی بە هۆكارێك بۆ گەیشتن بە چارەسەر نازانین".

ناوبراو لەو بارەوە هۆشداریدا و  داوایشی كرد رێگە چارەی دیكە بگیرێتە بەر، بەدەر لە بەكارهێنانی هێز.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە لایەنەكان دەكات كە هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزن، لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربازی توركیا لە ناو خاكی سوریا.
 
ئەم لێدوانەی بەرپرسەكەی نەتەوە یەكگرتوەكان كە ئاژانسی "سكای نیوز" بڵاوی كردۆتەوە لە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ سوپای ئەمریكا چەند خاڵێكی لە رۆژئاوای كوردستان چۆڵ كرد و رێی بۆ توركیا كردوەوە هێرش بكاتە سەر ناوچەكە.
 
پێشبینی دەكرێت هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكە كارەساتی مرۆیی لێ بكەوێتەوە، بەو هۆیه‌وە بەرپرسەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پاراستنی هاووڵاتیان دەكات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.