له نێو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن به‌هره‌ی گه‌ش هاتنه پێشه‌وه و هه‌ر یه‌كه‌یان له بواری خۆیه‌وه له‌سه‌ر شانۆی هونه‌ر ڕۆڵی دیار و به‌رچاویان بینی، پاشان به‌هۆی نه‌خۆشی یان گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیانه‌وه چاوه‌كانیان لێكنا و كۆچی دواییان كرد و له ئێمه دابڕان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانیان ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌دوای خۆیان به جێ بهێڵن كه هه‌موومان سوودی لێ ببینین و به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یریان بكه‌ین.
یه‌كێك له‌وانه‌ش هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست محه‌مه‌د نێرگز بوو كه یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشانه‌ی كه به ستایلێكی زۆر تایبه‌ت گۆرانیه‌كانی ئه‌دا ده‌كرد و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی گوێگر، هه‌روه‌ها له‌بواری نواندن و ته‌مسیلی كوردیشدا به‌هره‌ی گه‌ش و ڕوناكی هه‌بوو به شێوه‌یه‌ك ده‌تگوت بۆ نواندن خوڵقاوه، هه‌ر بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌كیش ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ساڵح حاجی شه‌ریفه و باوكی به ساڵح عه‌للاف ناسراوه و له‌دایكبووی شاری سلێمانیه، نازناوی نێرگزیش له دایكیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، چونكه دایكی ناوی نێرگزخان بوه، حه‌مه نێرگز هه‌ر له‌به‌ر خۆشه‌ویستی له ئه‌ندازه به‌ده‌ری بۆ دایكی ناوی كچێكیشی به‌ناوی نێرگزه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه هه‌رگیز ون نه‌بێت و هه‌میشه له‌ناو ناوان بێت، له هه‌مووشی به‌رچاوتر هه‌ركه گوڵی نێرگز ساڵانه ده‌ركه‌وتوه ده‌بوایه له ماڵه‌كه‌ی هه‌بێت تا ته‌مه‌نی كۆتایی ده‌هات. حه‌مه نێرگز تا له ژیاندا بوو ژیانی به هه‌ژاری و كۆڵهمهرگی و نه‌داری بهڕێكردوه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا به‌دوای ناندا ڕام ده‌كرد هه‌ر نه‌یگه‌یشتمێ، بۆیه ژیانم هه‌ر هه‌مووی به شاگردی چایچی و بهگدرووریی و نانه‌وایی و كرێكاری به‌سه‌ر برد،به‌ڵام له پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا له هونه‌ره‌كه‌م دانه‌بڕام، دیاترین گۆرانی كه پێی به‌ناوبانگ بوو پێی ده‌ناسرێته‌وه به‌ناوی ( بۆ بێ له‌و چاوه كاڵانه‌ت چی شك ده‌به‌م) بوو كه زۆر خۆشی گوتووه و ئێستاش له‌سه‌ر زاری گه‌وره و بچووكی شاره‌كه‌یه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆچكردوه تا له ژیاندا بوو زۆر به ڕاشكاوی ده‌یگوت حه‌ز ناكه‌م كه‌س گۆرانی من بڵێته‌وه و بیشێوێنێ، ئه‌گه‌ر مردیشم ئه‌وا بۆ ئه‌و مه‌سه‌له پرس به‌كه‌س و كارم بكه‌ن، نێرگز جگه له ئاواز و گۆرانی وه‌ك ئه‌كته‌رێكی لێهاتو و بلیمه‌ت له چه‌ندین ته‌مسیلی كوردی به‌شداری كردبوو كه دیاترینیان ( پێ به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت ڕاكێشه) و ( جه‌نابی موفه‌تیش بوو) به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له ڕۆژی 12 ی ئه‌یلوولی ساڵی 2013 دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و كۆچی دوایی كرد و له دوای خۆشی كۆمه‌ڵێك گۆرانیی به‌جۆش و خرۆشی به میرات جێهێشت، بۆیه دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی كوردستان ده‌نێرین.
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.