Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:40

شاندێکی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا

بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوانیانه‌
هه‌رێم و به‌غدا
کوردستان TV
#8
100%

لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكی وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە هەرێم و بەغدا كۆ دەبنەو، لەوانە پارەی گەنمی جووتیاران.

فەتحی محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان تیڤی راگەیاند، شاندێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا ده‌كات و لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ لە بارەی پرسە هاوبەشەكانی تایبەت بە بازرگانی نێوان هەردوولا.

ڕاشیگه‌یاند سەردانەكە لەلایەن هەردوو وەزارەت دیاری دەكرێت و ئەو پرسانەی قسە و گفتوگۆیان لە بارەوە دەكرێت دیاریكراو دەبن كە بە گشتی لەسەر پرسی بازرگانی و پیشەسازییە، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی هەرێم مەبەستمانە لەو سەردانە گرنگی بە پرسی گەنمی جووتیاران و پارەی گەنمی جووتیاران ساڵانی رابردوو بكەین، كە گرنگە چونكه‌ پاره‌ی ساڵانی 2014 تاوه‌كو 2016ی گه‌نمی جووتیاران لای به‌غدایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كاتی سەردانەكە بە فەرمی دیاری نەكراوە، بەڵام دەمانەوێ لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو سەردانە ئەنجام بدەین و په‌یوه‌ندی نێوان هەردوو وەزارەت زیاتر بكەین.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.