Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 15:40

ڤیدیۆ.. به‌ زه‌بری چه‌ک دزی له‌ وێستگه‌یه‌کی سووته‌مه‌نی ده‌کرێت

ده‌  تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون
کوردستان TV
100%

 ده‌  تۆمه‌تبار كه‌ به‌تۆمه‌تی دزیكردن به‌زه‌بری چه‌ك له‌ وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی له‌ شاری عه‌نتابی توركیا ده‌ستگیركرابوون، به‌ندكران.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 23ی ئه‌یلوول، به‌زه‌بری چه‌ك دزی له‌ وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی كراوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی باراك له‌ شاری عه‌نتاب.

تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ میانی پێنج رۆژدا، ناونیشانی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستنیشان كرد و له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.

ده‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه‌، دوای پشكنینی پزیشكی ره‌وانه‌ی دادگا كران.

ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كان بڕی 150 هه‌زار لیره‌ و بڕێك جگه‌ره‌ و كارتی دیاریی سووته‌مه‌نییان له‌ وێستگه‌كه‌ دزیوه‌.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.