ھه‌ریه‌ك له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندراوێكی ھاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا به‌رپرسیارییه‌تی ھێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیه‌یان خسته ئه‌ستۆی ئێران.
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ٧٤ه‌مین دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجێلا مێركڵ و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئێمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن راگه‌یه‌ندراوێكی ھاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ھێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیه له ١٤ی ئه‌یلولی ٢٠١٩ كرا و په‌یامی پشتیوانی له سعوودیه دووپاتكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه:
ئاشكرایه كه ئێران به‌رپرسه له‌م ھێرشه. ھیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه نییه. پشتیوانی له‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌كه‌ین كه بۆ به‌ده‌ستخستنی ورده‌كاری زیاتر ئه‌نجام ده‌درێن.
ھه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت لهوهشكراوهتهوه كه ئه‌م ھێرشه مه‌ترسی پێكدادانێكی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه‌دا دروستكردووه و راشگه‌یه‌ندرا "ئه‌م ھێرشانه دووباره گرنگی ھه‌وڵی دیپلۆماتیكی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به به‌شداری گشت لایه‌نه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو.
ھاوكات ھه‌ر سێ وڵاته‌كه پابه‌ندبوونی خۆیان به رێككه‌وتنی ناوه‌كی ئێران دووپاتكرده‌وه و دا‌واشیان كرد كه ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه ھاوبه‌شه‌كه‌دا بانگھێشتی ئێران كرا بۆ دروستكردنی دیالۆگ و خۆبه‌دوورخستن له زیادكردنی گرژییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.