Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 08:41

مایک پۆمپیۆ: نامانەوێت لەگەڵ ئێران تووشى شەڕ بین

پۆمپیۆ: ترەمپ دەیەوێت بە رێگەچارەی دیپلۆماسی کێشەکان چارەسەربکات
کوردستان TV
100%

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌باره‌ى گرژییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو ئێران رایگه‌یاند" نامانەوێت لەگەڵ ئێران تووشى شەڕ بین و دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت بە رێگەچارەی دیپلۆماسی کێشەکان له‌گه‌ل ئێران چارەسەربکات". 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو جیهان دەزانێت کە ئێران ئەکتەرە خراپەکەیە لە ناوچەکە و هۆکاری ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نیویۆرک و بەر لەدەستپێکردنی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو قسانەی کرد، کە بڕیارە سبەی دووشەممە دەستپێبکات و شاندی ئێرانیش بۆ ئامادەبوون لە لووتکەکە گەیشتوون.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشكرایه‌ سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیەو دواتر ئه‌مه‌ریكا و ولاتانى ناوچه‌كه‌ ئێرانیان به‌وه‌ تومه‌تبار كرد، به‌لام ئێران ڕه‌تى كرده‌وه‌ ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌نجام دابێت. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.