Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:46

سوننه‌کانی تاران له‌ حه‌وت شوێنی جیاجیا له‌نێو شوققه‌دا نوێژی هه‌ینی ده‌که‌ن

داوای دروستكردنی مزگه‌وتێكی یه‌ك ملیۆن كه‌سی ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران له‌ بازنه‌ی زاهیدان عه‌له‌میار محه‌مه‌دی رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌ تاران مزگه‌وت بۆ سوننه‌كان دروست بكرێت.

عه‌له‌میار محه‌مه‌دی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی كرێكارانی ئێران گوتی: "سوننه‌كان له‌ تاران له‌ حه‌وت شوێنی جیاجیا له‌نێو شوققه‌دا نوێژی هه‌ینی ده‌كه‌ن. ده‌مانه‌وێت مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ بۆ یه‌ك ملیۆن سوننه‌ی تاران دروست بكرێت".

عه‌له‌میار محه‌مه‌دی باسی له‌وه‌ كردووه‌ له‌و شوققانه‌دا، 100 بۆ 150 كه‌س ده‌توانن نوێژ بكه‌ن و به‌دوای بابه‌ته‌كه‌دا ده‌چن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ تاران هیچ مزگه‌وتێك بۆ سوننه‌كان نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.