Erbil -0°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:50

تره‌مپ : به‌ یه‌ک ته‌له‌فۆن ده‌توانین بچینه‌ نێو هه‌ر وڵاتێکه‌وه‌

ئه‌مه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌مڕۆ بێت، ره‌نگه‌ سبه‌ی بێت،  یان دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ بێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوه‌ردانێكی گریمانه‌كراو بۆسه‌ر ئێران، رایگه‌یاند: ده‌بینین كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی رووده‌دات. ده‌توانین به‌ ته‌له‌فۆنێك بچینه‌ نێو وڵاتێكه‌وه‌. ئه‌مه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌مڕۆ بێت. ره‌نگه‌ سبه‌ی بێت، دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ بێت".

دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و دیواره‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌سه‌ر سنووری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك درووستكردنه‌كه‌ی درێژه‌ی هه‌یه‌ و سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه‌ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانێكی گریمانه‌كراو بۆ سه‌ر ئێران گوتی: له‌كاتی خۆیدا ده‌بینین كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی رووده‌دات. ده‌ستوه‌ردان هه‌موو كات ئاسانه‌. به‌ یه‌ك ته‌له‌فۆن ده‌توانین بچینه‌ نێو هه‌ر وڵاتێكه‌وه‌. ئه‌مه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌مڕۆ بێت. ره‌نگه‌ سبه‌ی بێت، دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ بێت.

دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌ زۆر بابه‌تدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ پۆسته‌كه‌ی دووریخسته‌وه‌، بۆچوونیان جیاواز بووه‌ و رایگه‌یاند "كه‌سانی وه‌ك بۆڵتن ویستیان بچنه‌ عێراق و كاره‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پێویست بوون، نه‌چوونه‌ پێشه‌وه‌. كه‌وتنه‌ نێو زۆنگاوه‌وه‌. بووین به‌ پۆلیس له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌مه‌ ترسێنه‌ر بوو

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی ئه‌و دیواره‌ی له‌سه‌ر سنووری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك درووست ده‌كرێت، قه‌یرانی كۆچی نایاسایی له‌ سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كات و گوتی: "ئیتر مرۆڤی زۆرتر ناتوانن بێن."

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.