رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند كه له هیچ ئاستێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆنابنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنا بڵاویكرده‌وه كه عه‌لی خامنه‌یی ، رابه‌ری ئایینی ئێران، له تارانی پایته‌خت رایگه‌یاندووه :له سه‌ركۆماره‌وه تاكو وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون به یه‌ك ده‌نگ و رایانگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێقۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام ناده‌ن".
عه‌لی خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات به ئۆپۆزسیۆن له وڵاتی خۆی و وڵاتانی ئه‌ورووپای بسه‌لمێنێت كه "تاكه رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران گوشاری زۆره" و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تاران هه‌ست ده‌كات دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌واتای چۆكدادان دێت بۆ گوشاره‌كانی ئه‌مریكا، ناچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له قسه‌ی خۆی پاشگه‌زبێته‌وه، ته‌وبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناوه‌كی كه پێشێلیكردووه، ئه‌وكات (ئێران) ده‌توانێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر مێزی رێككه‌وتنه‌كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات. جگه له‌وه‌یش به‌رپرسانی ئێران له نیویۆرك یان هیچ شوێنێكی دیكه هیچ جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی ئه‌نجام ناده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.