(4) غه‌زه‌لی په‌رێشانی
چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخانه بڵێچی؟
به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه بڵێچی؟
پێم وانییه له‌و غه‌دره له‌فریام بكه‌وێ كه‌س
ئه‌و دۆستبو وه‌فای بۆم نه‌بو، بێگانه بڵێچی؟
بسكت بده ده‌س شانه، به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ
زولفی تۆ شنه تێكیدهدا، شانه بڵێچی؟
هه‌ر عاشقه سوچیشی نه‌بێ، ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری كردۆته‌وه په‌روانه بڵێچی؟
تاوانی منه دهربهدهریو ده‌ردی سه‌ری من
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ هێلانه بڵێچی؟
شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل‌و چیا بو
زانایی به زنجیره‌وه، دێوانهبڵێچی؟
خاڵی تۆ به پهرژینو خه‌یاڵ ناسك‌و ساده
بێچاره له‌ناو ئه‌و هه‌مو پاوانه بڵێچی؟
چیرۆكی جوانی تۆ له‌ناو لاپهڕو دێرا
ناگونجێ، ئیتر نوسه‌ری ئه‌فسانه بڵێچی؟
تاسه‌ی تۆ كه دامده‌گرێ، ده‌ڵێن: ئاخری خێربێ
(هێدی) له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنه برینانه بڵێچی؟ ل385
هه‌ولێر، گه‌ڕه‌كی برایه‌تی، (10/ 3/1995 ز.)
مانگی خاكه‌لێوه‌ی (1373) ی هه‌تاوی
- كێشی ئه‌م غه‌زه‌له: (هه‌زه‌جی هه‌شت هه‌نگاوی ئهخرهبی مهكفووفی مه‌حزووف)ـه
(مفعول مفاعیل مفاعیل فعولن) ص 2
- وشه‌كانی سه‌روای: مه‌یخانه، په‌یمانه، بێگانه، شانه، په‌روانه، هێلانه، دێوانه، پاوانه، ئه‌فسانه،
برینانه. ڕهسمو ده‌نگه‌كانی سه‌روای: (ا، ن، ه)، ئه‌م غه‌زه‌له (موڕهددهف)ـه چونكه پاش سه‌روای هه‌یه (بڵێم چی).
- ساڵی (2011) باسێكم له گۆڤاری ڕامان، ژماره (164) بڵاو كردۆته‌وه،(2)پاش سه‌روای ئه‌م غه‌زه‌له‌ی
هێدیم به غه‌زه‌له‌كه‌ی شاعیر ئه‌ده‌ب (میسباحوددیوان) گرتووه:
* بێزهوقو موحیببه‌ت، مه‌یو مه‌یخانه دهڵێچی!
بێنهشئهیی زاتی، بهگو په‌یمانه دهڵێچی! 824
- ئه‌م غه‌زه‌له ناسكه، ترپه‌و ڕیتمێكی یه‌كجار ڕهوانو خۆشی هه‌یه، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش
(ناسری ڕه‌زازی) به ئاوازێكی ئاست به‌رز دهیچڕێو ههرزێنهته گوێ‌و ههستهكانیترت بۆی شل
بكه‌یت.
1 - كوردهواری خۆمان ده‌ڵێن: (به گۆته‌ی گۆتیاران) به خواردنه‌وه‌ی عارهقو مه‌یو ئه‌وانی دی، غهمو خهفهتومهینهتییهكان نامێنن‌و ده‌ڕه‌ونه‌وه، یا باری قورسییان سووكتر ده‌كه‌ن. (من ته‌نیا بیستیتم! منیش بۆ ئه‌م گۆته‌یه قه‌ناعه‌تی خۆم هه‌یه).
ده‌سپێكی ئه‌م غه‌زه‌له، بۆنێكی له‌و بابه‌ته‌ی لێدێ، هێدی خۆشی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ژووره‌وه‌ی (ده‌روونی) داوه‌ته‌وه، كه مه‌ی چاره‌و ده‌رمانی غه‌م و كهسهرهكانی ئه‌ویان پێ ناكرێ. دیاره غهمو خه‌فه‌ته‌كانی ئه‌و زۆر له‌وه مه‌زنترو كاریگه‌رترن. ئینجا ئه‌گه‌ر به مه‌ی چ نه‌كرێ (كه چی پێناكرێ)، چوار دیوار‌و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و شته‌كانی تری مه‌یخانه چی‌یان پێده‌كرێ!
له نیوه دێری دووه‌مدا ده‌ڵێ:ده‌رده‌كه‌م له ئاستێكی وادایه، ته‌نانه‌ت مه‌یش سه‌رخۆشم ناكات. جا پێك، یا جام و په‌رداغه‌كه بڵێن چی.
هێدی وه‌كو شاعیرێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن ئه‌زموون، چۆن ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی (بڵێ چی)كردووه به پاش سه‌رواو له گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی سه‌روای پێشه خۆیان چ ئیقاعێكی بێگرێی دامه‌زراندووه. له‌نگه‌ری هه‌ر دوو جه‌مسه‌ره‌كانی ڕاگرتووه‌و به خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو نیوه دێره‌كان به ئاواز‌و ئاهه‌نگێكی زۆر ناسك له‌ت ده‌كا: چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه،
مه‌یخانه بڵێچی؟
به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ،
په‌یمانه بڵێچی؟
2 - ئه‌و گومان ده‌كا، هیچ كه‌س به هاناو هاوارییه‌وه بچێ. ناحه‌قیشی نییه، دۆست‌و
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێوه‌فا ده‌رچووه. خه‌ڵكی بیانی‌و نهدیتیو نه‌ناسی ئه‌وان بڵێنچی!
هێدی له شوێنی تریشدا ئه‌م هاوكێشه‌ی به‌كار هێناوه: دۆست به‌رامبه‌ر بیانی.
3 - به ڕهنگو بۆنیتر، كه‌ره‌سه‌كان (زلف، شنه، شانه، رێی تێنهبا، تێكیدهدا) تابلۆیه‌كی جوانیان
نه‌خشاندووه:
زولفه‌كه‌ت له جیاتی داپۆشی شنه رێی تێنهبا
ده‌یده‌یه ده‌س شانه، شانه‌ش سه‌د زمانی پێوه‌یه 393
4 -شانس‌و به‌ختی عاشق هه‌ر ده‌بێ وابێ! (هێدی ڕاستی گوتوه) چ كارێكی ناڕێك، كرێتو نامۆ هه‌ن
هه‌مووی به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌و ساغ ده‌كه‌نه‌وه، فه‌رموو: ئه‌وه شه‌مه (مۆمهكهیه) ئاگره‌كه‌ی كردۆته‌وه
په‌روانه یا په‌پووله چبڵێو بڵێچی؟
5 -تاوان‌و گوناحی خۆمه، توشم به توشی دهردهسهریو ده‌ربه‌ده‌ری بووه. ئه‌گه‌ر ته‌یر سه‌ری خۆی
ههڵگرێو بڕوا‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه هێللانه چی پێده‌كرێ.
6 -ئه‌وه‌ی قه‌دو باڵات ده‌بینێ، بهچۆلێ ده‌كه‌وی!كورد له مێژه گوتویه‌تی: (نه‌زان به پێیه‌كی، زانا
به هه‌ردوو پێیان دهكهوتهناوێ). ئه‌گه‌ر زانا‌و هۆشمه‌ند، وه‌كو شێت دهستو پێی به زنجیر
ببه‌سترێته‌وه (كه تۆیان خۆشویستووه)، ده‌بێ دێوانه‌و شێت چ بكهنو چ له خۆیان بكه‌ن.
7 - خاڵ‌و خه‌یاڵی تاڵه‌مووه‌كانی ڕوخسارت، كه بوونه‌ته په‌رژین، وه‌ك تابلۆیه‌كی زۆر ناسك،جوان‌و
سادهخۆی ده‌نوێنێ.له نێو ئه‌و هه‌موو باغ‌و باغاتهی قۆڕغو پاوان كراون بڵێچی!
8 - حهقایهتو چیرۆكه‌كانی جوانی له ڕادده به‌ده‌ری تۆ، یا قسه‌و باسه‌كان، ئه‌وه‌نده زۆرن ته‌واو نابن!
ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌و دێره‌كان قوڕی كێندهرێی به‌سه‌ری خۆیدا بكا!
9 - كه عهزرهتو ئاره‌زووه‌كانم ده‌بینن (هه‌ر ئه‌وان ده‌زانن چم به‌سه‌ر هاتووه)، هه‌موو ده‌ڵێن: ئاخیری
خێر بی! ئه‌دی هێدی چ له كۆنه برینه‌كانی بكا.
پهراوێزو سه‌رچاوه‌كان:
(1) هێدی (كاروانی خه‌یاڵ)، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، هه‌ولێر، 1997.
(2) كاریگه‌ری شاعیرانی كلاسیكی كورد له‌سه‌ر یه‌كتریدا، به‌شی (4)، ڕامان، ژماره (164)، ك2 - 2011،
ل76.پاشان بۆته كتێب: كاریگه‌ری شاعیرانی كلاسیكی كورد له‌سه‌ر یه‌كتریدا، چاپی دووه‌م، یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد مه‌ڵبه‌ندی گشتی (41)، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2013، ل75.
د. عه‌بدوڵڵا خدر مه‌ولوود
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.