كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كه به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی توركیا-رووسیا-ئێران ئه‌نجامیاندا، كۆتایی هات.
دوای كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و روحانی له كۆشكی چانكایا، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات ده‌ستی پێكرد.
هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان ئه‌نجام دران و نزیكه‌ی دوو كاتژمێریان خایاند.
شاندی توركیا پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، فاتیح دۆنمه‌ز، وه‌زیری گه‌نجینه، به‌رات ئاڵبایراك، وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار، وه‌زیری كشتوكاڵ و كاروباری دارستانه‌كان، به‌كر پاكدهمیرلی، وه‌زیری بازرگانی، روهسار په‌كجان، سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن.
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-یش كۆده‌بێته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا- رووسیا- ئێران ده‌به‌سترێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.