پێش هاتنی مانگی محه‌ڕه‌م و یادی عاشوڕا نرخی كیلۆیه‌ك مریشكی زیندوو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان دووهه‌زار بۆ دووهه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا دینار بوو، به‌ڵام ده‌ستپێكی ئه‌و یاده نرخی كیلۆیه‌ك مریشك بۆ سێهه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا دینار به‌رزبووه‌وه، جه‌مال ئاكره‌یی، به‌ڕێوبه‌ره‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێته‌رنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند ساڵانه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی مریشك دووباره ده‌بێته‌وه هۆكاری سه‌ره‌كیش نه‌بوونی گوێڕایه‌ڵی خاوه‌ن كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ره، جه‌مال ئاكره‌یی ڕاشیگه‌یاند ئه‌مجاره‌یان هۆكاری گرانبوونه‌كه یاده‌كانی عاشوڕایه چونكه ئێمه ئاگادارین ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر مریشك ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێڕاق كراون بۆ ئه‌و یاده ئه‌مه‌ش وایكرد له كوردستان نرخی مریشك به‌رزبێته‌وه.
نرخی مریشک له بازاڕه‌کانی کوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه
به‌هۆی یادی عاشوڕاوه بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.