وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، ئاشكرایكرد خۆشحاڵن به بڕیاره‌كه‌ی دانیمارك بۆ ناردنی سه‌رباز بۆ سووریا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، جۆناسان هۆفمان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه "ئه‌مریكا به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی دانیمارك سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌رباز بۆ سووریا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌قامگیركردنی سرووشتیی و درێژه‌دان به هاوبهشییكردن له‌م ئه‌رك و لێپرسراوێتییه گرنگه‌دا، ده‌كات".
جۆناسان هۆفمان باسی له‌وه‌كردووه، دانیمارك هاوبه‌شێكی گرنگی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه، و رایگه‌یاندووه "ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی دانیمارك، ئاماژه‌ی مكووڕیی ئه‌و وڵاته‌یه له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان به هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه و له‌باره‌ی رێگرییكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش. هاوبه‌شه دانیماركییهكانمان له‌پێناو سه‌قامگیریی و ئاسایش‌دا له باكووری سووریا، كار له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن".
ساڵی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ زۆرینه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، كشاندبوویهوه و ئاشكرایكردبوو كه ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، درووستده‌كه‌ن.
دوێنێ سه‌رۆكوه‌زیرانی دانیمار، مێتێ فرێدریكسن، ئاشكرایكرد به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له هاوپه‌یمانیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سه‌رباز ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.