كتێب كه‌ره‌سته‌یه‌كی بێ گیانه، به‌ڵام زمانێكی كاریگه‌ره، كه‌ڵه‌كه بوونی سامانێكی زۆر له‌مێشكی مرۆڤه‌وه له‌ڕووی زانست و عیلمه‌وه له‌خۆی ده‌گرێت، مێشك پێویستی بهئاودانه، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له سیستی و بێ هێزی و لاوازی، ئه‌م ئاودانهی مێشك له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی كتێب دێته ئاراوه، خوێندنه‌وه به‌و مانایه دێت كه نێوان مرۆڤ و مرۆڤ ، مرۆڤ و ده‌ق ، مرۆڤ و دوونیایه.
خوێندنه‌وه به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه وه‌ك ئاینی ، فه‌لسه‌فه ، ده‌روونی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، مێژوو ، ئه‌ده‌ب ، سیاسی ، ئابووری ، پیشه‌سازی ... هتد
گرنگن بۆگه‌شه‌ی تاك له‌كۆمه‌ڵگا كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌خۆ ده‌گرێت . وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی و خێزان و ڕوحی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی ژیان .
ئاستی ڕۆشنبیریه‌تی هه‌رتاكێك له‌ڕێگای خوێند نه‌وه‌یه .
بێ شك و گومان هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاستی خوێندنه‌وه‌ی زۆر‌و به‌هێز بوو . تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگای دۆست و هاوڕێی كتێب بوون . ئاوا مردن و سیستی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ئه‌سته‌مه.
خوێندنه‌وه پشت به‌زۆری و كه‌می نابه‌ستێت .پشت بهجیاكردنهوهوجێ به‌جێ كردنی خوێندنه‌وه‌كه ده‌به‌ستێت .
وه‌ر گێڕانی بۆڕهفتاری گونجاوو باش ده‌به‌ستێت .خۆپهڕینهوهیه لهڕووبارێكی تیژ‌و به‌هێز ده‌به‌ستێت .
خوێند نه‌وه تێكه‌ڵ بوونی ڕووحی مرۆڤه له‌گه‌ڵ كتێب و ده‌ست نوسه‌كان و هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌یه‌كی خۆش به‌ختیه و خواردنێكی ڕووحی و عه‌قڵی مرۆڤه .
بۆیه جیمیس شیرلی ده‌ڵێت :
(خۆشترین و كاته‌كانی ژیانم ، ئه‌وكاتانه بوو . كه‌له‌نێو كتێبه‌كانم به‌سه‌رم بردن .)
كه‌واته خوێندنه‌وه‌ی كتێب ڕۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر تاك درووست ده‌كات و به‌رگێكی نوێ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵی مرۆڤدا ده‌به‌خشێت .
سودو گرنگی كتێب جیه ؟؟
1- خوێندنه‌وه ده‌بێته هۆی فران كردنی زوخاوی مێشكی مرۆڤ . به‌و ڕاده‌یه‌ی مێشكی مرۆڤ ده‌كاته‌وه . له‌چه‌ق به‌ستووی ڕزگاری ده‌كات.
خوێندنه‌وه هۆكاره كه‌مرۆڤ به‌ره‌و ئه‌و ڕووناكیه ببات . تێڕوانینێكی ڕاسته‌وخۆیانه‌ی بۆبابه‌ت و ده‌ورو به‌ری هه‌بێت . به‌جۆرێك ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد بۆخودی خۆی و ده‌وروبه‌ر بكات .
2-خوێندنه‌وه‌ی كتێب شكاندنی قوفڵی زمانه.
به‌و ڕاده‌یه‌ی زمان ده‌كاته‌وه ، كه‌توانای قسه‌كردنی هه‌بێت له‌هه‌موو كات و باره دۆخێك‌دا . بێ گومان مرۆڤی خوێنه‌ر ئاست و توانای قسه‌كردنیان به‌هێزتره له‌وكه‌سانه‌ی خوێنه‌ر نین .
3- كه‌ڵه‌كه بوونی زانیاری یه‌كێكه له‌خاڵه هه‌ر گرنگه‌كانی خوێندنه‌وه . مرۆڤ له‌ڕێگای خوێندنه‌وه ده‌توانێت خۆی پڕ چه‌ك بكات له‌زانیاری و عیلم .
4- به‌نه‌ریتێكی جوان و كاریگه‌ر داده‌نرێت . بۆهاندانی مرۆڤ بۆفێربوونی زمانی تازه ، مرۆڤ له‌ڕێی خوێندنه‌وه ده‌توانێت هه‌نگاو بنێت و حه‌زو ئاره‌زووی بۆزمانی تری بیانی له‌ناخیدا سه‌ر هه‌ڵبدات و فێری زمانی تر ببێت .
5- زاڵ بوونی به‌سه‌ر به‌ر بهستهكانی ژیان و ئاڕاسته‌كردنی كێشه‌كانی به‌ره‌و چاره‌سه‌ر كردن .تێگه‌یشتنی له‌به‌رزو نزمیه‌كانی ژیان و په‌ڕینه‌وه‌ی له‌ته‌م و مژی واقیعه‌كانی ژیان ، ئــه‌م پێگهیاندنهش له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی كتێب دێته ئاراوه . سه‌ركه‌وتن بهههورازێكی سه‌ختدا و گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی چیاكه ، پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی جوانه‌و سه‌ركه‌وتوانه‌یه . ئه‌م بیركردنه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی كتێب دێته ئاراوه.
مه‌رج نیه خوێنه‌ر ته‌نیا له‌بواره‌كه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه. كه كام به‌شی ته‌واو كردوه یان له‌كام به‌ش ده‌خوێنێت . ڕاسته بۆبه‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاریه له‌بواره‌كه‌ی خۆی ، به‌ڵام پێویسته كه‌سی خوێنه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بۆهه‌موو بابهتهجیاوازهكان هه‌بێت .
تاسودو زانیاری به‌رنرخ له‌مێشك و ناخیدا كه‌ڵه‌كه ببێت . هه‌ر وه‌ك چۆن ڕۆژو شه‌و ، هه‌ورو ساماڵ جیاوازی هه‌یه . مرۆڤی خوێنه‌رو نه‌خوێنه‌ر به‌هه‌مان شێوه جیاوازیه‌كی زۆریان لێ به‌دی ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن هه‌وڵبده‌ین سود و چێژ له‌خوێندنه‌وه وه‌ربگرین. خوێندنه‌وه ئه‌بێت دره‌خته‌كه ئاوبدات . نه‌ك كرمه خۆره بێت بۆقهدهكهی ببێته هۆی لادینی و ڕه‌شبینی و بێ ئومێدی خوێنه‌رو جیاكردنه‌وه‌ی تاك بێت له‌كۆمه‌ڵگا.
ئاڕاسته نه‌كردنی مرۆڤ بێت به‌ره‌و خراپه‌كاری بۆشتهكان و به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ش بینانه نه‌بێت .
ده‌بێت خۆی ئاڕاسته كردن بێت به‌ره‌و گه‌یشتن بهئــامانج و گه‌یشتن به‌ره‌و ڕووناكیه‌كی وون بوو.
هه‌ر له‌ڕێگای خوێندنه‌وه تاك ده‌بێت خۆی ئاڕاسته بكات. به‌ره‌و بیر‌و فكریهكی جوان و تێڕوانینێكی گه‌ش بینیانه ..
به‌ڵام كه‌چی له‌ناو كوردا خوێنه‌ره‌مان زۆر كه‌مه . به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاردا به‌هۆی پێش كه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه ئاستی خوێنه‌ر ڕووی له‌لاواز بوون چوه . ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌ی كتێب ئه‌رك و ڕۆڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یه . بۆكردنه‌وه‌ی كتێب خانه‌و فێركردنی فێرخوازان و ئاشنا كردنیان به‌خوێندنه‌وه . هه‌ر له‌قۆناخی سه‌ره‌تای خوێند تاكو ته‌واو كردنی ئاستی زانكۆش . كتێب لای هه‌ندێك كه‌س چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كی بێ نرخه‌و هیچی تر نا.
دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌رباره‌ی كورد‌و خوێندنه‌وه ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر كتێب ئافره‌تێكی ڕووت بوایه ئه‌وا هه‌موو كورد ده‌یخوێند !!
ن/ سه‌رده‌شت هه‌رته‌لی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.