سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه ھه‌ڵگرتنی گشت گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، زه‌مینه‌ی دانوستانه‌كانی داھاتوو ده‌ڕه‌خسێنێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، روحانی و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، تاوتوێی پرسی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و ناوچه‌یی و جیھانیان كردووه.
روحانی رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه، ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاوه‌ته‌وه و گوتیشی: "ھه‌ڵگرتنی گشت گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، زه‌مینه‌ی دانوستانه‌كانی داھاتوو ده‌ڕه‌خسێنێت. له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌داخه‌وه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپاش ھه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌یان نه‌ناوه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان".
روحانی ستایشی ھه‌وڵه‌كانی ماكرۆن-ی كردووه له‌باره‌ی پاراستنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و راشیگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ فه‌ڕه‌نسا بۆ ناوچه‌كه و سیاسه‌تی جیھانی گرنگه.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاشكراشی كرد كه ھه‌ڵوێستی سه‌ره‌كی ئێران بریتییه له پاراستنی رێككه‌وتنه‌كه و بۆ ئه‌مه‌ش ھه‌وڵی خۆی نیشانداوه. گوتیشی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ڵێنه‌كانی نه‌باته سه‌ر ئه‌وا ئێران ھه‌نگاوی سێیه‌م ده‌نێت به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی خۆی له رێككه‌وتنی ناوه‌كی. دوا ھه‌نگاوی ئێرانیش ھه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ی پێشوو پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی نییه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.