به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن واشنتۆن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فرۆشتنی سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری پاتریۆتی به توركیا ڕاگرت .
به گوته‌ی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، واشنتۆن چه‌ندین جار ئه‌نقه‌ره‌ی ئاگادار كردووته‌وه كه خۆی به‌دوور بگرێت له كرینی سیته‌می به‌رگری ئێس چوارسه‌دی ڕووسیا، به‌ڵام توركیا به بێ گوێدان به داوكاری ئه‌مه‌ریكا ئێس چوارسه‌دی ڕوسی كڕی كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناكۆكیه‌كی له نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره .
پێشتر ئه‌مه‌ریكا داوای له توركیا كردبوو له بری كرینی ئێس چوارسه‌د، سیسته‌می مووشه‌كی پاتریۆت له ئه‌مه‌ریكا بكرێت .
له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2018 وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ركا گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی پاتریۆتی له‌گه‌ڵ توركیا به به‌های سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو ئه‌گه‌ر توركیا كرینی ئێس چوارسه‌د له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئه‌نجام بدات واشنتۆن فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوی جۆری ئێف سی و پێنج به ئه‌نقه‌ره ڕاده‌گریت، به‌ڵام توركیا پاشگه‌ز نه‌بوه‌وه له بڕیاره‌كه‌ی و له به‌رنامه‌ی كرینی ئێف سی و پێنج چووه ده‌ره‌وه .
هاوكات وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاندووه به‌شی دووه‌می كه‌ره‌سته‌كانی ئێس چوارسه‌د له مانگی ئاب و ئه‌یلول ده‌گاته توركیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.