"ئاوازێك بۆ نیشتمان"، ناونیشانی گۆرانییه‌كی نیشتیمانی نوێی تیپی مۆسیقای سلێمانییه، كه له شیعری ( هێمن مام نادر)هو ئاواز‌و میوزیكی هونه‌رمه‌ند (ئاكۆ عه‌زیز عینایه‌ت)هو وتنی (ئارا ئه‌حمه‌د)ه به هاوبه‌شی كۆرس، ئه‌م به‌رهه‌مه له چه‌ند رۆژی داهاتوو پێشكه‌شی هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كرێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه له ده‌رهێنانی خه‌یبه‌ر ڕیفیق ، مۆنتاژ گۆران سه‌لاح، به‌رێوبه‌ری وێنه گرتن ژیار فایه‌ق، له نواندی هه‌ریه‌كه له هێمن مام، هه‌ڵاڵه تاهیر، گوڵی به‌همه‌ن و لاوی محه‌مه‌د.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.