یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئامه‌د، مێردین و وان نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه نیگه‌رانین له‌و هه‌نگاوه سه‌ركوتكارانه‌ی توركیا به به‌هانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم.
نوێنه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی له‌باره‌ی ده‌ركردن و ده‌ستگیركردنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و دانانی قه‌یووم له شوێنیان ده‌رده‌بڕێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌نگاوه بێبه‌شكردنی هاووڵاتیان و ده‌نگده‌رانه له دیاریكردنی نوێنه‌ری سیاسی‌یان و لێدانه له دیموكراسی و زیان به دیموكراسی ده‌گه‌یه‌نێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیك و ئازادی 31ی ئادار ده‌باته ژێر پرسیار، به پێی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت سیاسینه.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ به بیانوی كاركردنیان له به‌رژه‌وه‌ندی پەكەكە و بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و بوونی چەند دۆسیەیەكی لێپرسینەوە، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ئامەد و وان و مێردین له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه و له شوێنیان قه‌یووم دانران.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ش سزای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، کودەتایەکی سیاسیمان بەسەردا کراوه و دژی دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانمان دەوەستینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.