له به‌رامبه‌ر هه‌ر ههبوونێكدا هه‌بوونێكی دیكه قوت ده‌بێته‌وه كه به ئه‌ویدی ناوده‌برێت،كاتێك باس له ئه‌ویدی ده‌كرێت، ده‌بێت تاك یان هه‌بوونێك هه‌بێت تاكوو ئهویدییهك مانای وجوودیی په‌یدابكات یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
له ڕه‌وتی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌بوون و ئه‌ویدیدا ئه‌وه‌ی كه گرنگه كاریگه‌رییه‌كه كه له‌م نێوانه‌دا دروست ده‌بێت.
هه‌ر به‌م پێیه له به‌رامبه‌ر هه‌ر هونه‌رێك یان زانست یان پیشهیهكیشدا هه‌میشه ئهویدییهك بوونی هه‌یه. له به‌رامبه‌ر هه‌ر چهمكێكیدا كه پێناسه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه چه‌مكه‌كانی دیكه دێنه ئاراوه، بێگومان سینه‌ماش وه‌ك هونه‌رێك به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی ئه‌ویدی بوه‌ته‌وه.
له‌م بابه‌ته‌دا مه‌به‌ستم له ئهویدییهكانی سینه‌ما ئه‌و چه‌مكانه‌یه كه چ وه‌ك هونه‌ر و چ وه‌ك پیشه و چ وه‌ك زاستهمرۆییهكان ڕووبه‌ڕووی سینه‌ما ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرنگه ئاوڕدانه‌وه له‌و چه‌مكانه‌یه كه ئه‌ركی ڕۆشنگه‌ری كۆمه‌ڵگا به‌گشتی له ئه‌ستۆ ده‌گرن، چونكوو كاركردی ئه‌و چه‌مكانه زۆر تایبه‌ته و ده‌توانێت كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌رده‌نگ به گشتی و شێوازی بیركردنه‌وه هه‌بێت.
ئامانج له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی وه‌ك هونه‌رێكی گشتگیر جه‌ختكردن له‌سه‌ر لایه‌نی ڕۆشنگهرییهكهیهتی، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ستم له ئامانج ئه‌ركی ڕاسته‌قینه و سه‌ره‌كی و ڕه‌سه‌نی هونه‌ری سینه‌مایه كه ئه‌ركی هه‌ر هونه‌رێكی ڕه‌سه‌نه، ئه‌گینا به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كان ئامانجیان به‌س بواری سه‌رمایه‌ی سینه‌مایه واته سینه‌مای بهكاڵاكراو ده‌ده‌نه به‌رده‌نگ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قازانجی ماددی زیاتر، كه به بڕوای من ئه‌و به‌رهه‌مانه ناچنه خانه‌ی سینه‌مای ڕه‌سه‌نه‌وه.
به‌هۆی كاركردی تایبه‌ت و لایه‌نی گشتگیربوونی سینه‌ما، و له‌باربوونی سینه‌ما بۆ گه‌یاندنی په‌یام، چه‌مكه‌كانی دیكه كه به ئهویدییهكانی سینه‌ما ده‌كرێ پێناسه‌یان بكه‌ین كاریگه‌رییان له سه‌ر سینه‌ما بووه و هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش سینه‌ما كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان بووه، واته كاریگه‌ری دوولایه‌نه له‌م ڕووبه‌ڕوو بوونهوهیهدا له ئارادا بووه.
ئه‌ویدی له چه‌ند بازنه‌دا ڕووبه‌ڕووی سینه‌ما بووه‌ته‌وه.
هونه‌ر
ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئهویدییهكانی سینه‌ما، كه له بازنه‌ی هونه‌ردا مانا په‌یدا ده‌كات، بریتییه له به‌شه هونه‌رییه‌كانی دیكه، بێگومان هه‌ر كام له به‌شه هونه‌رییه‌كانی دیكه له پیكهاتنی سینه‌ما و گه‌شه‌ی سینه‌مادا ڕۆڵی تایبه‌تیان هه‌بووه، جگه له‌وه‌ش ڕۆڵی به‌شه هونه‌رییه‌كانی دیكه وه‌ك هۆكاره سینه‌ماییه‌كان جێگای سه‌رنجه، ئه‌و به‌شانه بوونه‌ته به‌شێك له پێكهاته‌ی سینه‌ما و ده‌توانین بڵێین زۆرجار سینه‌ما به‌بێ ئه‌وان بێمانایه.
جگه له‌وه‌ی كه سینه‌ما به پێی ته‌مه‌نی كه‌می له ئاست هونه‌ره‌كانی دیكه‌دا، له ئه‌زموونی دوور و درێژی هونه‌ره‌كانی دیكه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه، به‌شه هونه‌رییه‌كانی دیكه‌ش ده‌خاته ژێر ڕكێفی خۆی و ده‌یانكات به به‌شێك له بنه‌ماڵه‌ی سینه‌ما تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه سینه‌ما به‌وانه‌وه مانا په‌یدا ده‌كات.
رۆڵێك كه شێوه‌كاری، مۆسیقا و هونه‌ره‌كانی دیكه، وه‌ك به‌شێك له هۆكاره‌كانی سینه‌مایی له سینه‌مادا ده‌یگێڕن، ڕۆڵێكی هه‌ره گرنگه كه له ڕاستیدا ڕاده و ڕێژه‌ی كاریگه‌ری هه‌ر كام له‌م هونه‌رانه له‌سه‌ر سینه‌ما بووه كه بووه‌ته هۆی خولقاندنی به‌شێك له شێوازه سینه‌ماییه‌كان.
ئه‌ویدییه هونه‌رییه‌كانی سینه‌ما له خزمه‌تی باری هونه‌ری سینهمادان و له كۆدا ده‌بنه هۆی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی سینه‌ما وه‌ك هونه‌رێكی ڕه‌سه‌ن.
پیشه
به‌شی دووهه‌می ئهویدییهكان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پیشه له سینه‌مادا دێنه ئاراوه، ئه‌م ئه‌ویدییه من به ئه‌ویدی پیشه‌یی سینه‌ما ناوزه‌دی ده‌كه‌م، ئه‌م ئهویدیدییه زۆر جار سینه‌ما له مانا هونه‌رییه‌كه‌ی دوور ده‌كاته‌وه و درووست لێره‌دا كه زۆر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن سینه‌ما پیشه‌یه و هونه‌ر نییه و ته‌نانه‌ت نێوی هونه‌ری سینه‌ما ڕهشدهكهنهوه به پیشه‌ی سینه‌ما ناوزه‌دی ده‌كه‌ن.
كاركردی ئه‌م ئه‌ویدییه كاركردێكی پیشه‌ییه و ڕێژه‌ی به‌شداربوونی ئه‌م ئه‌ویدییه له پێكهاته‌ی سینه‌ماییدا ڕاده‌ی پیشه‌یی بوونی ڕواڵه‌تی سینه‌ما دیاری ده‌كات.
بێگومان ئه‌م ئه‌ویدییه له سه‌ره‌تاوه خزمه‌تێكی بێوێنه‌ی به سینه‌ما كردووه، و له ڕاستیدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م ئه‌ویدییه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له خۆلقاندن و گه‌شه‌ی سینه‌مادا هه‌بووه.
بۆ وێنه مێژووی درووستكردنی كامێرا و دواتر هاتنه ئارای دیمه‌نی به‌جووڵه و دواتریش سینه‌ماتۆگراف ئاماژه‌یه‌كه به گرنگی بواری پیشه‌یی له سینه‌مادا.
له ڕاستیدا ئه‌م دوو ئهویدییهی سینه‌ما كه ئاماژه‌یان پێكرا، واته ئه‌ویدییه هونه‌رییه‌كان و ئه‌ویدییه پیشه‌ییه‌كانی سینه‌ما، كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی سینه‌ما بووه تاكوو له ماوه‌یه‌كی كاتیی كورتدا له‌چاو هونه‌ره‌كانی دیكه، سینه‌ما بتوانێت به‌و شێوه‌یه بڵاوه و گه‌شه بكات.
زانسته مرۆییه‌كان
به‌شی سێهه‌می ئهویدییهكانی سینه‌ما له بازنه‌ی زانسته مرۆییه‌كاندا به‌رجه‌سته ده‌نبه‌وه.
له ڕواڵه‌تدا ئهویدییهكانی سه‌ر به زانسته مرۆییه‌كان به ڕاده‌ی ئهویدییهكانی هونه‌ری و ئهویدییهكانی پیشه‌یی له پێكهاته و پێكهاتنی سینه‌مادا، ئه‌وه‌نده كاریگه‌رییان نییه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ئهویدییانه هه‌روه‌ها كه كاریگه‌رییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریان له‌سه‌ر شانۆ و هونه‌ره‌كانی دیكه هه‌بووه، كاریگه‌رییه‌كی له‌و چهشنهشیان له‌سه‌ر سینه‌ما هه‌بووه.
بۆ وێنه كاریگه‌رییه‌ك كه فه‌لسه‌فه، سیاسه‌ت، ده‌روونناسی و. له‌سه‌ر شانۆ هه‌یبووه و هه‌ر له‌و ده‌لاقه‌یه‌شه‌وه ئاوڕ له سینه‌ماش دراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه ده‌مهه‌وێ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م جیاوازبوونی ڕۆڵی ئه‌م ئه‌ویدییه له ڕه‌وتی پێدان و وه‌رگرتندایه كه له‌نێوان سینه‌ما و ئهویدییهكانیدا بوونی هه‌یه.
نابێت حاشا له كاریگه‌رییه پۆزیتیڤهكانی زانسته مرۆییه‌كان له‌سه‌ر سینه‌ما بكرێت، به‌ڵام لێره‌دا زۆرتر ده‌مهه‌وێ ئاماژه به كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ و هه‌ستیاری ئه‌م به‌شانه له‌سه‌ر سینه‌ما بكه‌م.
دوای هاتنه‌ئارای چه‌مكێك به‌ناوی سینه‌ما له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌بوونه نوێیه‌دا، زانسته مرۆییه‌كان هه‌ركامه‌یان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك خۆیان پێناسه كردوه‌ته‌وه و له هه‌وڵی خستنه ژێر ڕكێفی ئه‌م ههبووونه نوێیه‌دا بوون، واته زۆر جار سینه‌ما له وێنه‌ی ئامرازێك چاوی لێكراوه كه ببێته هۆی ئۆرگاسمێكی زانستیی نوێ له‌واندا.
ن/ شیڤان شێرزاد
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.