Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:47

زەریف: ئێران پابەندبوونى به‌ ڕێککەوتنى ئه‌تۆمى که‌م ده‌کاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئەوروپا له‌ سزاکانى ئه‌مریکا نه‌یانپارێزێت

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رۆژى چوارشه‌ممه‌ 31ى ته‌مموزى 2019، له‌ ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: ئێران به‌ نیازه‌ پابه‌ندبوونه‌كانى به‌ رێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌تۆمى زیاتر كه‌م بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاوكاره‌ ئه‌وروپیكان هه‌نگاو نه‌نێن بۆ پاراستنى وڵاته‌كه‌یان له‌ سزاكانى ئه‌مریكا و دڵنیا بكرێنه‌وه‌ له‌ رێگا پێدانیان به‌ فرۆشتنى نه‌وت و داهاتى وه‌ربگرن. 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گوتى: له‌ژێر ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا ئه‌گه‌ر هیچ كردارێك له‌لایه‌ن ئه‌وروپییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌درێت، ئێمه‌ به‌ هه‌نگاوى داهاتوومان هه‌ڵده‌ستین كه‌ (بڕینى پابه‌ند بوونمانه‌ له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى) .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ده‌بێت هاوكاره‌ ئه‌وروپیه‌كانمان گه‌ره‌نتى به‌ ئێران بده‌ن تا بتوانێ نه‌وت بفرۆشێت و داهاته‌كه‌شى وه‌ربگرێت.

ئێران رایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان ڕێگا نه‌دۆزنه‌وه‌ بۆ پاراستنى ئابووریان له‌ سزاكانى ئه‌مریكا ئه‌وا پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌وانه‌شه‌ به‌ یه‌كجارى له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌.


ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.