Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:53

روحانی هۆشداری ده‌داته‌ ماکرۆن : ئه‌م قۆناغه‌ بۆ هه‌مووان به‌ زیان کۆتایی دێت

ئه‌گه‌ر بێت و درێژه‌ی پێ بدرێت
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن روحانی ، سه‌ركۆماری ئێران هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا كه‌ ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوانه‌ی دژی ئێران گرتوویه‌تییه‌ به‌ر هیچ سوودێك نابینێت و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و قۆناغه‌ درێژه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وا به‌ زیان بۆ هه‌موو كه‌س ته‌واو ده‌بێت

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێرانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان حه‌سه‌ن روحانی و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن-دا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكراون.

روحانی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات كاریگه‌ریی نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئێران ئه‌و لایه‌نه‌ نییه‌ كه‌ گرژییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و راشیگه‌یاندووه‌ "ئه‌مریكا هچ سوودێك له‌ هه‌نگاوه‌ دوژمنكاره‌كانه‌ی دژی ئێران نابینێت و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م قۆناغه‌ به‌مشێوه‌یه‌ درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا بۆ هه‌مووان به‌ زیان كۆتایی دێت.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.