Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:35

پارێزگاری پێشووی ته‌هران بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو

كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه‌
کوردستان TV
100%

وته‌بێژ به‌ ناوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، پارێزگاری پێشووی ته‌هران ده‌ركرد.

له‌ 28/5/2019 پارێزگاری پێشووی ته‌هران دانی نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌، چونكه‌ نهێنییه‌كانی ئاشكرا كردووه‌.

شایانی باسه‌ محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران بووه‌و له‌ مانگی 8ی ساڵی 2017 به‌ پارێزگاری ته‌هران هه‌ڵبژێردراوه‌و له‌ مانگی 4ی ساڵی 2018 به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم+ ئێرنا

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.