Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:49

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئامادەم سەردانی ئێران بکەم

پۆمپیۆ: بۆ گه‌لى ئێران چه‌ند راستیه‌ك ده‌خه‌مه‌ ڕوو
کوردستان TV
100%

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماده‌ى خۆى ده‌ربرى بۆ سه‌ردانى كردنى ئێران و بۆ گه‌لى ئێران چه‌ند راستیه‌ك بخاته‌ ڕوو.

پۆمپیۆلە لێدوانێکدا به‌ کەناڵی (بلۆمبێرگ)ى ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند" من ئامادەم سه‌ردانى تاران بکەم و  ڕاستییەکان بۆ خەڵکی ئێران باس بكه‌م و شێوازى هەڵسوکەوت و سیاسەتی ڕێبەرانی ئەو وڵاتە كه‌ زیانی بە هەموو جیهان گەیاندووە، بخه‌مه‌ ڕوو. 

وه‌كى تر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند" ئابووری ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناخی مردن و هه‌ره‌سهێنان".

تره‌مپ له‌ تویته‌ره‌وه‌ نوسیوویه‌تی" بارودۆخی ئابووریی ئێران رۆژ له‌ دوای رۆژ زیاتر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و دووچاری هه‌ڵاوسانی زیاتر ده‌بێت، ئێران له‌ ئاژاوه‌یه‌كی گشتگیردا ده‌ژیت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.