به‌ره‌به‌یانیئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 25/7/2019 ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مایی میسری فاروق فیشاوی دوای ململانێكی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له ته‌مه‌نی 67 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) ی میسری بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ (فاروق فیشاوی) ئه‌كته‌ری سینه‌مایی به‌ناوبانگی میسری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له‌ته‌مه‌نی (67) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه (مونیر موكه‌ره‌م) له‌سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسری رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ مه‌راسیمه‌كه له مزگه‌وتی (موسته‌فا مه‌حمود) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیشاوی له ساڵی (1952) له‌شاری مه‌نۆفیه‌ی میسر له‌دایك بووه، بڕوانامه‌ی لیسانسی له ئه‌ده‌ب وه‌رگرتووه، دواتر چۆته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و پاشان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌و له‌زۆرێك له‌زنجیره‌و فیلمه‌كان به‌شداری كردووه.
له‌ڤیستیڤاڵی هونه‌ری ئه‌سكه‌نده‌رییه رایگه‌یاند، پزیشكه‌كه‌ی هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سێكی خۆڕاگر ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات له ڤیستیڤاڵی داهاتووش به‌شداری بكات و دیداری دۆسته‌كانی بێت، به‌ڵام ته‌مه‌ن بواری نه‌دا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌هۆی هه‌مان نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ساڵی رابردوو، له رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سكه‌نده‌رییه، هونه‌رمه‌ند فاروق فیشاوی ئاشكرای كرد، كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئاماده‌بووانی تووشی شۆك كرد.
به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ،ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی میسری خه‌وێندراوه، به‌ڵام وه‌كو سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسری بڵاویان كردووه‌ته‌وه،به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-7-2019 له هه‌مان نه‌خۆشخانه به‌یه‌كجاری چاوی لێكناو ماڵئاوایی له ژیان كرد.
شایانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌و به‌شداری له فێستیڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كردووه‌و دۆستایه‌تیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌بووه.
هونه‌رمه‌ند فاروق فیشاوی له ساڵی 1952 له دایكبووه، ده‌رچووی كۆلیژی ئاداب بووه، دواتر په‌یوه‌ندی به په‌یمانگه‌ی باڵای هونه‌ری شانۆ كردووه، له حه‌فتایه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، به‌شداری له ده‌یان فیلم و دراما و شانۆگه‌ری كردووه.
سه‌رچاوه/ ئاژنسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.