Erbil 2°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 00:44

حه‌سه‌ن روحانى: هه‌ر فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى ئه‌مریکا بێته‌ نێو ئاسمانى ئێران ده‌یخه‌ینه‌ خواره‌وه‌

لێدوانه‌كه‌ى روحانى دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ كه‌شتییه‌كی جه‌نگیى ئه‌مریكا  فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئێرانى به‌رداوه‌ته‌ خواره‌وه‌
حه‌سه‌ن روحانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆككۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى ته‌مموزى 2019، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى دیكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا ئاسمانى وڵاته‌كه‌مان ببه‌زێنێ ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌یخه‌نه‌ خواره‌وه‌. 

لێدوانه‌كه‌ى حه‌سه‌ن روحانى دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ كه‌شتییه‌كی جه‌نگیى ئه‌مریكا  فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئێرانى به‌رداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و تێكیان شكاندووه‌، ماك ماكینزى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناسراوه‌ به‌ "سنتكام" كه‌ به‌ سه‌ردانێكى له‌ ناوچه‌كه‌یه‌ و دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر كه‌شتى جه‌نگى یو ئێس ئێس تێكشكاندنى فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانییه‌كه‌ى ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاى پشتڕاست كرده‌وه‌. 

هاوكات كاربه‌ده‌ستانى تاران ره‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكا تێكشكابێت و رایانگه‌یاند فڕۆكه‌كه‌ به‌ سه‌لامه‌تى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بنكه‌ى خۆى.

روحانى ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه‌، تاران به‌دواى گرژى و ئاڵوزیدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵام هه‌وڵى ئارامى ناوچه‌كه‌ ده‌دات، روحانى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خوى نوسیویه‌تی"ئێمه‌ رێگه‌ به‌ كه‌س ناده‌ین ئاژاوه‌ بۆ كه‌نداوى فارس و گه‌رووى هورمز بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواى گرژى و به‌ره‌نگارى سه‌ربازى نین. 

هاوكات حه‌سه‌ن روحانى له‌ پێگه‌ى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆیدا ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه‌: " هه‌روه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌ركى جێبه‌جێكارى وڵاته‌كه‌م له‌ ئه‌ستودایه‌، ئێمه‌ به‌ ته‌واوى ئاماده‌ین دانوستانى یه‌كسانى و یاسایى و ڕاستگۆیانه‌ ئه‌نجام بده‌ین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئێمه‌ ئاماده‌ نیین له‌سه‌ر مێزى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان دانیشین له‌ژێر ناوى دانوستاندن".

ئاماده‌كردن  و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.