رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، داواکاری گشتی شاری دالاهۆی کرماشان خوازیاری ئەوە بووە کە 6 بەندکراوی ئەمنیەتی خەلکی ئەو شارە لە سێدارە بدرێن.
رێكخراوی ههنگاو دهشڵێت ، هێزە ئهمنییهكانی ئێران له شاری داڵاهۆ هێرشیان کردووەتە سەر گوندی باباجانی ئەبودجانە (خواروو) و پێنج هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەو 5 هاووڵاتیە کە بۆ هەنگاو ڕوون بە شێوەی خوارەوەیە:
١_ عەلی رەزا محەمەدی کوڕی نورمحەمەد
٢_ پوریا عەزیزیانی کوڕی عەزیزوڵڵا
٣_ یەعقووب ئەڵماسی کوڕی مەجید
٤_ سامان محەمەدی کوڕی حەیدەر
٥_ حەمزە محەمەدی کوڕی کاکە عەزیز
رێكخراوهكه دهشڵێت ، ئەو هێزانە ڕۆژی دواتریش کەسێکی دیکەیان بە ناوی “پەیمان محەمەدی” دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە رێكخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووه کە، ئەو 6 هاووڵاتییە دوای ئەوەی کە بۆ ماوەی20 ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی هێزهكانى کرماشان لە ژێڕ ئەشکەنجەدا بوون، گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە و ئێستا لەوێ ڕاگیراون.
ئەو سەرچاوەیە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە، عەلی سادقی داواکاری گشتی (دادستان)ی شاری داڵاهۆ داوای کردووە کە ئەو 6 کەسە بە تۆمەتی هاوکاری گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان حوکی سێدارەیان بەسەردا بسەپێت و ئەگەری ئەوە هەیە کە بە وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی پەروەندە سازی بۆ ئەو کەسانە ڕی بۆ سەپاندنی ئەو حوکمە خۆش بکەن.
راشیدهگهیهنن ، ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون تەمەنیان لە نێوان 17 ساڵ و 30 ساڵ بووە و بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتوون 15 کەس دەستبەسەر کراون، بەڵام هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی 7 کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.