دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی له گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئێران ته‌نها كێشه ده‌خوڵقێنێت و بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی به‌ریتانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێریی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: ئێران ته‌نها كێشه ده‌خوڵقێنێت، ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا تاوتوێ ده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "یه‌ك یان دوو كه‌شتیی له رووداوه‌كه‌وه گلاون" و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته رێككه‌وتنێكی نووسراو له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و به‌ریتانیادا نییه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌رچاوه‌كانی خۆی له بواری وزه‌دا به‌كارده‌هێنێت، له‌و ناوچه‌یه كهشتییگهلی نه‌وتهه‌ڵگری زۆری نییه و زۆرینه‌ی كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه كهشتییگهلی جه‌نگیین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.