Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:36

عه‌باس عه‌راقچی: هیچ فرۆکه‌یه‌کی ئێمه‌ نه‌ له‌ گه‌رووی هۆرمز و نه‌ له‌ هیچ شوێنێکی دیکه‌ تێک نه‌شکاوه‌

له‌وه‌ نیگه‌رانین كه‌ ئه‌مریكا به‌ هه‌ڵه‌ فرۆكه‌ی خۆیانی تێكشكاندبێت
عه‌باس عه‌راقچی: هیچ فرۆكه‌یه‌كی ئێمه‌ نه‌ له‌ گه‌رووی هۆرمز و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ تێك نه‌شكاوه‌
کوردستان TV
100%

عه‌باس عه‌راقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: هیچ فرۆكه‌یه‌كی ئێمه‌ نه‌ له‌ گه‌رووی هۆرمز و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ تێك نه‌شكاوه‌ . 

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی سپیۆتینیكی رووسی ،عه‌باس عه‌راقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ تویتێكیدا ئاشكرای كردووه‌: هیچ فرۆكه‌یه‌كی ئێمه‌ نه‌ له‌ گه‌رووی هۆرمز و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ تێك نه‌شكاوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ له‌وه‌ نیگه‌رانین كه‌ ئه‌مریكا به‌ هه‌ڵه‌ فرۆكه‌ی خۆیانی تێكشكاندبێت. 

ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌راقچی دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی ئێرانیان له‌ گه‌رووی هۆرمز به‌رداوه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو: فرۆكه‌ ئێرانییه‌كه‌ له‌ دووری 900 مه‌تری به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا ده‌فرێ كه‌ به‌ گوته‌ی ئه‌و، ئاسایشی كه‌شتییه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ی خستبووه‌ ژێر مه‌ترسی به‌م هۆیه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكردووه‌ و به‌ریداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.