محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌و كۆتوبه‌نده‌ی ئه‌مریكا خستویه‌تییه سه‌ر دیبلۆماتكاره ئێرانییه‌كان، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ئه‌مه به‌دڵنیاییه‌وه كارێكی باش نیه. ئه‌مه دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كان و خێزانه‌كانیان ده‌خاته ژێر بارێكی نامرۆییه‌وه. به‌ڵام بۆ من كێشه نیه، چونكه له‌و سێ بینایه زیاتر هیچ شوێنێكی دیكه‌م نیه كارم لێی هه‌بێت.
زه‌ریف گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا جه‌نگێكی ئابووری دژی ئێران هه‌ڵگیرساندووه و هاوڵاتیانی ئاسایی كردۆته ئامانج، ئه‌مه ده‌گاته ئاستی تێرۆر.
ئه‌مه‌ریكا كۆتوبه‌ندی خسته سه‌ر جموجۆڵی دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كان و خێزانه‌كانیان به‌جۆرێك ته‌نها ده‌توانن هاتوچۆ له‌نێوان بینای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بنكه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بنكه‌ی باڵیۆزی ئێران و فڕكه‌خانه‌ی جۆن كه‌نه‌دی بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.